دوێنێ، د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە ئیسپن لیندبەك باڵیۆزی نەرویژ لە عیراق و وەفدێكی هاوڕێی كرد و لە دیدارێكدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێمی كوردستان، ئاڵنگارییەكانی قۆناغەكە بە گشتی كرا.
سەرۆكی پەرلەمان، رایگەیاند: عیراق بە قۆناغێكی هەستیار و دژواردا تێدەپەڕێت، هێشتا هەنگاوەكانی سەرلەنوێ رێكخستنەوەی سێكتەرە جیاوازەكان بە تەواوی جێگیرنەبوون، بۆمببارانی سنوورەكان لەلایەن دراوسێكانەوە جارێكی دیكە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكەیان خستۆتەوە ژێر مەترسییەوە. وتیشی: دەبێت عیراق پارێزگاری لە سەروەریی خاك و سنوورەكانی خۆی بكات، جەختیشی لە پتەوبوونی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ كردەوە، لەسەر بنەماكانی دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە.