كیلیان مباپی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر زۆره له ریزی یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌و بۆنده‌كه‌شی نوێ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و یاریزانه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه روو له ریاڵ مه‌درید ده‌كات.
مباپی له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به لۆریان دوو گۆڵی كرد و سێ گۆڵیشی دروستكرد كه له رێگه‌یه‌وه درێژه‌ی به‌و ئاسته به‌رزه‌ی دا كه له‌وه‌ته‌ی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه به‌رده‌وامه له‌سه‌ری.
مباپی دوای یارییه‌كه رایگه‌یاند نازانێت وه‌رزی داهاتوو له‌كوێ یاری ده‌كات و هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر داهاتووی نه‌داوه‌و دوپاتیشی كرده‌وه مانه‌وه له پاریس یه‌كێكه له بژارده‌كان.
مباپی له ته‌مه‌نی 23 ساڵی به‌رده‌وامه له نووسینه‌وه‌ی مێژوو كه بۆ یه‌كه‌م جار له كاروانی یاریكردنیدا له یارییه‌ك رۆڵی له تۆماركردنی پێنج گۆڵدا هه‌بوو.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی ته‌نها 23 ساڵه، به‌ڵام رۆڵی له تۆماركردنی 315 گۆڵدا هه‌بووه كه 213 گۆڵی كردوه‌و 102 گۆڵیشی دروستكردوه، ئه‌مه‌ش له كۆی 323 یاری له‌گه‌ڵ پاریس و مۆناكۆ و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا.
مباپی له‌وه‌ته‌ی ده‌ركه‌وتووه به رێژه‌یی هه‌ر 75 ده‌قیقه جارێك گۆڵێك ده‌كات یاخود گۆڵێك بۆ هاوڕێكانی دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێش وازهێنان ده‌بێته خاوه‌نی زۆرینه‌ی ریكۆرده‌كان.