جیاوازییەکی گەورە لە مووچەکانیاندا هەیە

11:09 - 2022-11-23
وەرزش
511 جار خوێندراوەتەوە

ئا؛ئیسماعیل مەحموود

لایەنە شاراوەکانی مۆندیال و ئەوانەی لە پشتی پەردەی ئەم بۆنە جیهانییەوە روو دەدەن زۆرن، زۆرێکیان نهێنین و بە زەحمەت دەگەیت بەڕاستییەکانی، هێندێکیشیان دەکرێت زانیاریی تەواویان لەسەر کۆ بکەیتەوە.
یەکێک لەو باسانە مووچەی راهێنەرانی هەڵبژاردە بەشدارەکانی ئەم مۆندیالەیە، 32 راهێنەر سەرپەرشتی هەڵبژاردە بەشدارەکان دەکەن، بەپێی رێککەوتنی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکان و راهێنەرەکان، یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەشدار بەرامبەر ئەرکی ئەو راهێنەرانە، مووچەی مانگانە یان ساڵانە بۆ راهێنەران دەبڕێتەوە، ئەوەی لەم مۆندیالەدا لەم بارەیەوە تێبینی دەکرێت ئەوەیە کە جیاوزییەکی گەورە لە روی بڕی مووچەی راهێنەرەکاندا تێبینی دەکرێت، ئەوەتا راهێنەر هەیە مووچەی ساڵانەی تەنیا 130 هەزار یۆرۆیە، لە بەرامبەردا راهێنەریش هەیە مووچەی ساڵانەی 6:5 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەی خوارەوە مووچەی زۆربەی راهێنەرانی بەشدارە و ئەو جیاوازییە گەورەیەش بە ئاشکرا دەبینین؛
*جەلال قادری (راهێنەری هەڵبژاردەی تونس) مووچەی ساڵێکی (130) هەزار یۆرۆیە.
*ئالیۆ سیسیە (راهێنەری هەڵبژاردەی سەنیگال) مووچەی ساڵێکی (310) هەزار یۆرۆیە.
*ریگۆبیر سۆنگ (راهێنەری هەڵبژاردەی کامیرۆن) مووچەی ساڵێکی (340) هەزار یۆرۆیە.
*لویس فێرناندێس (راهێنەری هەڵبژاردەی کۆستاریکا) مووچەی ساڵێکی (350) هەزار یۆرۆیە.
*رۆبێرت بیچ (راهێنەری هەڵبژاردەی وێڵز) مووچەی ساڵێکی (380) هەزار یۆرۆیە.
*ئۆتۆ ئادۆ (راهێنەری هەڵبژاردەی غانا) مووچەی ساڵێکی (400) هەزار یۆرۆیە.
*جۆن هێرمان (راهێنەری هەڵبژاردەی کەنەدا) مووچەی ساڵێکی (480) هەزار یۆرۆیە.
*چیز لاڤ میشنیڤیچ (راهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا) مووچەی ساڵێکی (500) هەزار یۆرۆیە.
*زلاتکۆ دالیچ (راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا) مووچەی ساڵێکی (550) هەزار یۆرۆیە.
*دراگان ستۆیکۆڤیچ (راهێنەری هەڵبژاردەی سربیا) مووچەی ساڵێکی (650) هەزار یۆرۆیە.
*گۆستاڤۆ ئەلڤارۆ (راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆکوادۆر) مووچەی ساڵێکی (770) هەزار یۆرۆیە.
*دییگۆ ئەلۆنسۆ (راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای) مووچەی ساڵێکی (860) هەزار یۆرۆیە.
*وەلید ئەلراکراکی (راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب) مووچەی ساڵێکی (920) هەزار یۆرۆیە.
*کارلۆس کیرۆش (راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن یۆرۆیە.
*هاگیمی مۆرییاسۆ (راهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆن) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 50 هەزار یۆرۆیە.
*هێرڤی رینارد (راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 100 هەزار یۆرۆیە.
*لویس ئەنریکی (راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن  و 150 هەزار یۆرۆیە.
*کاسپەر هیۆلدمان (راهێنەری هەڵبژاردەی دانیمارک) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 150 هەزار یۆرۆیە.
*رۆبیرتۆ مارتینێز (راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆیە.
*گریک بیر هالتێر (راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆیە.
*گراهام ئارنۆڵد (راهێنەری هەڵبژاردەی ئوسترالیا) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆیە.
*پاوڵۆ پیندۆ (راهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆیە.
*مورات یاکین (راهێنەری هەڵبژاردەی سویسرا) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆیە.
*فێرناندۆ سانتۆ (راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 225 هەزار یۆرۆیە.
*فلیکس سانشێز (راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەر) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆیە.
*لیۆنێل سکالۆنی (راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆیە.
*جیراردۆ مارتینۆ (راهێنەری هەڵبژاردەی مەکسیک) مووچەی ساڵێکی (1) ملیۆن و 900 هەزار یۆرۆیە.
*لویس ڤان گال (راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا) مووچەی ساڵێکی  (1) ملیۆن و 900 هەزار یۆرۆیە.
*تیتی (راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل) مووچەی ساڵێکی (3:6) ملیۆن یۆرۆیە.
*دیدیە دیشامپ(راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا) مووچەی ساڵێکی (3:8) ملیۆن یۆرۆیە.
*گاریس ساوسگێت (راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا) مووچەی ساڵێکی (5:8) ملیۆن یۆرۆیە.
*هانز فلیک (راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا) مووچەی ساڵێکی (6:5) ملیۆن یۆرۆیە.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان