سەرۆك كۆمار: چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكان

08:58 - 2022-11-24
عیراق
526 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازیكرد لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و جەختیانكردەوە لە پێویستیی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكانی.
لە دیدارەكەدا، گرنگیی یەكخستنی دیدگاكان و هەماهەنگیی بەردەوام و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دیالۆگ و لێكتێگەیشتن، بەشێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بپارێزێت، تەئكیدی لەسەركرایەوە.
لەلایەكی دیكەوە، سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازی لە جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، باس لەو هەوڵانە كرا كە دەنرێن بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە دۆسێكانی پەیوەست بە باشتركردنی بارودۆخی هاووڵاتیان و ئابووریی وڵات. جەختیشكرایەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكانی بەمەبەستی باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
لە ئاماژەكردنیش بە رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگیی كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عیراق بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە مەسەلەكانی تایبەت بە كێشەی ئاوارەكان و دابینكردنی پێویستییەكانیان و كاركردن بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان