عادل محه‌مه‌د كه‌ریم
خۆشحاڵ بووم كاتێ ئاراس ئیبراهیم داوای لێ كردم خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی كۆژان بكه‌م، بۆیه سه‌ره‌تا پڕ به‌دڵ سوپاسی ده‌كه‌م. چونكه به‌خوێنده‌نه‌وی كتێبه‌كه كۆمه‌ڵی زانیاری به‌سوودم وه‌رگرت، كه پێشتر به‌و زانیارییانه ئاشنا نه‌ببووم.
ئاشكرایه لای هه‌موان ره‌وتی بواری نووسین و شه‌نوكه‌وی كاره موزیكییه‌كان له كوردستانی گه‌وره به‌گشتی و له‌باشووری كوردستان له‌سه‌ره‌تادایه، ئه‌مه‌ش نه‌نگی نییه نه‌ك له‌كوردستان، به‌ڵكو له‌لای گه‌لانی ده‌وروبه‌ریش به به‌روارد به‌لایه‌نه زانستی و هونه‌رییه‌كانی تر، نووسین له‌بواری موزیك وگۆرانی ده‌گمه‌نه، چونكه شرۆڤه‌ی موزیك و گۆرانی و نووسین له‌سه‌ر كاره موزیكییه‌كان كارێكی سانا‌و ئاسان نییه هه‌روه‌ك هه‌ندێك كه‌س وای بۆ ده‌چن!.
بۆیه له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌براده‌رانی بواری موزیك گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌ڵێین هه‌رچ هه‌وڵێك یان هه‌نگاوێك بۆ ئه‌م بواره به‌پیرۆز ده‌نرخێنرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م كتێبه تایبه‌ته به‌كاری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ئازیز دوو مامۆستا له لووتكه‌ی وه‌فا له لووتكه‌ی په‌روه‌رده‌ی موزیك دوو هونه‌رمه‌ند به‌واتا نیشتمانپه‌روه‌ر به‌واتا خۆشه‌ویست و له‌دڵدا شیرین. دوو هونه‌رمه‌ندی راستگۆ، دیاره له واتا فه‌لسه‌فییه جوانییه‌كه‌ی واتای هونه‌ر، راستگۆیی مه‌رجی بنه‌مای كارێكی هونه‌ری دروسته، بۆیه كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێزانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ژین له خه‌سڵه‌تی راستگۆیی، كه‌واته پشكێكی گه‌وره‌ی جوانی هونه‌رییان به‌باڵادا ده‌بڕێت. دیاره به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێ گۆرانیبێژ و موزیسیانی تر.
كه‌تواری خه‌بات
كاره‌كان هه‌ڵقوڵاوی گیانی شۆڕشگێڕی و كه‌تواری خه‌باتی شۆڕشی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ كیانن. هه‌ڵقولاوی دونیادیده‌ی مامۆستا دلێر و كاكه ئاراسی رۆشنبیرن، كاره‌كان له‌لایه‌ك له جۆش وخرۆشی شۆڕشگێڕان و جوانی و مه‌ده‌نییه‌تی شاری سلێمانی، له‌لایه‌كی تر له سروشتی گونده دڵڕفێنه‌كانی باشووری كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه ئه‌و كاره هونه‌رییه به‌رزانه‌ی تیادا یاداشت كراون، بۆیه به‌های رۆشنبیری هونه‌ری خۆی هه‌یه بۆ ئێستا و بۆ داهاتووش.
مه‌كسیم گۆڕكێ له دوای ته‌مه‌نی (40)ساڵییه‌وه، رۆمانی(دایك)كه یه‌كێكه له شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كانی به مه‌رامی ئه‌وه‌وه نووسی كه به هه‌موومان بڵێ، مرۆڤ ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا نابێ بۆ خۆی بژی! به‌ڵكو هه‌میشه به‌و هیوایه ژیانی پڕ بكا و به‌رده‌وام بێ، كه به‌رده‌وامی سروشت لانكه‌زای ئیلهامه‌كانییه‌تی.
له‌م كتێبه‌دا جگه له نۆتی گۆرانی و سروود و ئۆپه‌رێت و داستانی هه‌ڵه‌بجه. هه‌ندێ سه‌رگوزشته‌ی سه‌یری تیادایه به‌های رۆشنبێری فیكری هونه‌رییان هه‌یه بۆ بواری دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی سوودی زۆریان لێده‌بینرێت. ئه‌و سه‌رگوزشتانه ئه‌وه ده‌هێنێنن وردتر له‌سه‌ریان بوه‌ستین و شانازی بكه‌ین به خه‌باتی شۆڕشی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه‌سانی وه‌كو مامۆستا دلێر و كاك ئاراس و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانیان له‌نێو ریزه‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌دا بوون، جگه له بیروباوه‌ڕی پیرۆزی كوردایه‌تی، هه‌ڵگری خه‌باتی به‌به‌های هونه‌ری موزیك بوون له ریزی شۆڕشدا .
ئه‌م كتێبه به‌ڵگه‌یه‌كه پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر روسه‌كان خاوه‌نی شۆستاكوڤیچ بن كه له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا له‌ژێر بۆردومانی چڕی بێ ره‌حمی نازییه‌كان سیمفۆنی (پاڵه‌وانێتی) له كاتی گه‌مارۆكه‌ی ستالینگراند نووسی و پێشكه‌ش كرد، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌بێت بڵێین له شۆڕشی نوێ‌دا خاوه‌نی تیپی شه‌هید كارزان و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ین له‌ژێر بۆردومانی بێ ڕه‌حمی رژێمی سه‌ركوتكه‌ری به‌غداد ئه‌و شاكارانه‌یان تۆماركردووه.
پێگه و بونیادی سه‌ره‌كی ناسنامه‌یه
سایمۆن ماندی له كتێبی موزیك و جیهانگه‌راییدا ده‌ڵێت: (موزیك زۆر له‌وه مه‌زنتره كه بۆ كات به‌سه‌ربردن و پڕكردنه‌وه‌ی كات به‌كاربهێنرێت، ته‌نانه‌ت له وڵاته‌كانی دوای قۆناغی پیشه‌سازیش موزیك یه‌كه‌یه‌كی به‌هێزی چوونه ناویه‌ك و یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.) له جیهاندا موزیك به‌شێكی پێویستی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌روه‌ها پێگه و بونیادی سه‌ره‌كی ناسنامه‌یه چ بۆ تاك چ بۆ كۆمه‌ڵ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه موزیك رۆڵێكی به‌رفراوانتر له كات به‌سه‌ربردنی هه‌یه.
لێره‌دا كاتێ له‌م وته‌یه ورد ده‌بینه‌وه كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی خێر نه‌دیوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌بیردا دێت، كاتێ نه‌وه‌كانی داهاتوو گوێ له‌م به‌رهه‌مانه ده‌گرنه‌وه و له‌گه‌ڵیدا ئه‌م كتێبه ناوازه‌یه‌یان له‌به‌رده‌ستدا بێت، ئه‌و كات تێده‌گه‌ن كه هونه‌ری ئه‌و كاته چۆن بووه و ئه‌و كاته ده‌ڵێن سایمون ماندی له‌خۆوه ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌كردووه.
كاره‌كانی ئه‌مان فریادڕه‌سی خه‌م و ئازاری به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریمان بوون، واته پێویستی بابه‌تی كۆمه‌ڵه، له‌كات و ساتی خۆیدا، ئه‌م گۆرانی و موزیكه پڕ به‌پێستی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، چونكه هه‌ڵقوڵاوی خه‌م و ئازاره‌كانێتی.
ئه‌وه‌تا مامۆستا دلێر پێمان ده‌ڵێت له رێگه، له قه‌یوانه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلێ له پێشمه‌رگه‌كانی (ی،ن،ك) به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و شار به‌ڕێگاوه من له بیری دانانی گۆرانی كه‌ڵكی قه‌یوان بووم من بۆ چالاكی پێشمه‌رگه هاتبووم، به‌ڵام ناخی هونه‌رمه‌ند دوور له‌و كه‌تواره‌ی تیایدایه به‌و په‌ڕی هه‌ست و سۆزه‌وه به‌ده‌م رێگاوه ئه‌م له دانانی ئاوازێكی به‌رزی سۆزداریدا بووه به نێوی (كه‌ڵكی قه‌یوان).
ئه‌مه ئه‌وه‌مان به‌بیردێنێته‌وه مرۆڤه مه‌زنه‌كان ئه‌وانه‌ن هه‌میشه له‌كاته دژوار جه‌نجاڵه‌كاندا به‌وپه‌ڕی هێمنی و سه‌لیقه‌وه بیرده‌كه‌نه‌وه و به‌ربه‌ستێك نابینن بۆ داهێنان. ئالێره‌دا كاره‌كانی مامۆستا دلێر و ئاراس و هاوكاره‌كانیان له لووتكه‌دان.
سه‌رگوزشته‌ی دانانی سروده‌كانی
سه‌رگوزشته‌ی دانانی گۆرانی و سروده‌كانی نێو ئه‌م كتێبه ئه‌و وتانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمینێت.
له دووتوێ كتێبه‌كه‌دا ئاراس ئیبراهیم تێكست و نۆتی (50) كاری هونه‌ری له(گۆرانی و سروود وكۆراڵ وئۆپه‌رێت) به‌موزیكی پێشه‌كی سه‌ربه‌ندو ناوبه‌ندو میلۆدی بنه‌ڕه‌تی گۆرانییه‌كان و شیعری ژێر نۆتی میلۆدییه‌كانی بۆ نووسیوینه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆ خۆی سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌یه، ره‌نگه هه‌ندێ نۆت دووباره بن له‌هه‌ندێ كتێبی تریشدا نووسرابنه‌وه، به‌ڵام هیچ كام له به‌های ئه‌وی تر كه‌مناكاته‌وه.
ئێستاش به‌و هیوایه‌م ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌سازی هه‌بێت و به‌ربه‌سته‌كانی خوێندنی باڵای بواری موزیك له شاری سلێمانی لاببرێت ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م كارانه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن و پێویست ده‌كه‌ن جارێكی تر ئه‌م نۆتانه بنووسرێنه‌وه وه‌ك پێویستییه‌كی بابه‌تی بكه‌ونه به‌ر دیده‌ی هه‌وادارن و تویژه‌رانی بواری موزیك وگۆرانی كوردی.
له‌م (50)به‌رهه‌مه‌ی كه نۆتڕێژكراون 36 گۆرانیان سروود و گۆرانی نیشتمانین (9)دانه‌یان گۆرانی ئاساین (2)گۆرانی مناڵانن (2)ی تریان ئۆپه‌رێتن له‌گه‌ل كۆڕاڵی داستانی هه‌ڵه‌بجه.
لێره‌دا له به‌رهه‌مه‌كان وه‌ك ژماره پشكی شێر به‌ر تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان ده‌كه‌وێت له‌كۆی ئه‌م په‌نجا گۆرانی و سرووده (27)یان به‌رهه‌می تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزانه و(9)گۆرانی و سروودیان به‌رهه‌می تیپی مناڵانی چالاكی قوتابخانه‌كانی سلێمانی و (6)گۆرانیان به‌رهه‌می تیپی مۆسیقای سلێمانی و دوانیان كۆرسی خوێندكارانی به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه، دوو به‌رهه‌میشیان تیپی مۆسیقای بێخوده و چوار گۆرانیش بێ ئاماژه‌دان به‌هیچ شوێنێك به‌هه‌وڵی كه‌سی كراوه.
له پاشكۆی كتێبه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌ندێ ده‌لیلی چالاكییه‌كان و وێنه‌ی زۆر ره‌نگینی چالاكییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان خراونه‌ته‌ڕوو، كه بۆ خۆیان ته‌واوكه‌ری هه‌ندێ له باسه‌كانن. ئه‌مه‌ش خاڵیكی تره بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كتێبه‌كه و وێنه و به‌ڵگه‌كان یه‌كه‌یه‌كی بابه‌تین و یه‌كده‌گرنه‌وه له‌گه‌ڵ وتاره‌كان و نۆتی گۆرانییه‌كان.
ئینجا با بێینه سه‌ر هه‌ندێ ورده ره‌خنه‌ی ته‌كنیكی په‌یوه‌ست به چاپ كه ئه‌م ره‌خنانه له به‌های گشتی كاره‌كه كه‌م ناكاته‌وه له‌وانه:
1- پێم باشبوو نۆتی ئه‌و كارانه‌ی له دوو په‌ڕه زیاترن له چه‌په‌وه ریزبكرانایه چونكه وه‌ك ده‌زانین نۆتی موزیك له چه‌په‌وه بۆ راست ده‌خوێنرێته‌وه.
2- ده‌كرا به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان به‌پێی ساڵه‌كان ریزبه‌ندیان بۆ بكرایه، (كرنولوجیا). له كۆنترینه‌وه بۆ تازه‌ترین.
3- ژماره‌كان ده‌بوو به ئینگلیزی نه‌نووسرانایه و به كوردی په‌یڕه‌وكراوی لای خۆمان بنووسرایه.
4- كاره‌كان به‌تێكه‌ڵی دانراون ده‌كرا جیا بكرانایه‌ته‌وه بۆ نموونه هه‌موو كاره‌كانی تیپی شه‌هید كارزان به‌جیا، كاره هونه‌رییه‌كانی تیپی مناڵانی چالاكی قوتابخانه‌كان به‌جیا و كاره‌كانی تیپی مۆسیقای سلیمانیش به‌جیا ... تا دوایی.
له كۆتادا دووباره له دڵه‌وه پیرۆزبایی له ئاراس ئیبراهیم ده‌كه‌م، كتێبخانه‌ی كوردی‌یان به‌م كتێبه هونه‌رییه جوانه ره‌نگاڵه‌تر كرد و ئه‌میش بووه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوودی تر بۆ ره‌وتی نووسین له بواری موزیك وگۆرانی كوردیدا.
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ ئاراس ئیبراهیم ده‌خوازم، هیوادارم دوا كاری نه‌بێت و چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می باشتری لێده‌كه‌م.