سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو ژیان محەمەد هاوسەری فەرید ئەسەسەردی کرد

10:39 - 2022-11-24
کوردستان
491 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو (ژیان محەمەد) هاوسەری هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.  

لە میانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سەرۆک بافڵ لە نزیکەوە پرسە و هاوخەمی گەیاندە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناوی کوردستاندا.
سەرۆک بافڵ وتیشی، خاتوو ژیان ژنێکی خەباتگێڕ و خۆڕاگر بوو لە رۆژانی سەختی خەباتدا، لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.


#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان