دوای 50 ساڵ دەگەڕێتەوە سەر مانگ

11:16 - 2022-11-27
دووتوێ
317 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان


لەگەڵ بەردەوامبوونی چالاکییەکانیان لە بۆشایی ئاسماندا، هاوکات وا چاوەڕواندەکرێت پێشکەوتنی زیاتر لەو بوارەدا بەدیبێت و وادیارە کارمەندانی بۆشایی ئاسمان بە گەیشتن بەساڵی 2030 ئیتر لەسەر مانگ دەژین و کاردەکەن.
هەوارد هو سەرۆکی کەشتی ئاسمانیی ئۆریۆن-ی تایبەت بە ئاژانسی ئەمریکی دەڵێت: دەکرێت کەشتیوانە ئاسمانییەکان پێش ساڵی 2030 ماوە هەبێت تێیدا لەسەر مانگ چالاکی بکەن و ئەگەری ئەوە هەیە لەسەری بژین.
هەروەها لەو چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ بی بی سی وتی: ئەو کەشتیوانە ئاسمانییانە دەنێرین لەسەر رووی ئەو مانگە بژین و زانست پراکتیزە بکەن.
باسی لەوەشکرد مووشەکی ئەرتیمیس کە بەرزییەکەی 98 مەترە و لە وێستگەی 39B ەوە لە ناوەندی کەنەدی بۆشایی ئاسمانەوە لە 16 ئەم مانگەدا هەڵدرا دوایئەوەی چەندجارێک هەڵدانی ئەو کەشتییە دواکەوت بەهۆکاری هەندێک کێشەی هونەری و روودانی گەردەلوول.
هەوارد هو دەڵێت: بەرنامەی کاری ئەرتیمیس-ی 1 لە راستیدا خاڵی دەستپێکە بۆ ناردنی دەستەی کەشتیوانانی ئاسمانیی رێکخراو بۆ سەر مانگ تاوەکو بۆ ماوەی زۆر لەوێ بمێننەوە.
هەروەها وتی: یەکەم هەنگاوە تاوەکو بەقووڵی بۆ ماوەی درێژخایەن لە گەردوون بکۆڵینەوە، تەنیا لەبەر وڵاتە یەکگرتووەکان نا، بەڵکو بۆ هەموو جیهان.
باسی لەوەشکرد و وتی: دەگەڕێینەوە بۆ سەر مانگ و کاردەکەین لە پێناو بەرنامەیەکی درێژخایەن و ئەوەش رێگەیەکە تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێینەوە بۆ سەر مانگ.

سەربازگەی وێستگەی ئەرتیمیس
*دەستەی بەڕێوەبردن کاردەکەن بۆ بنیادنانی ئەوەی پێیدەڵێن «سەربازگەی وێستگەی ئەرتیمیس» لەسەر مانگ. 
*ئەو وێستگەیە کابینەیەکی مانگی مۆدرێن لەخۆ دەگرێت لەگەڵ خانوویەکی جووڵاودا تاوەکو کارمەندانی بۆشایی ئاسمان بتوانن بۆماوەی دوو مانگ تێیدا بمێننەوە.
*ناسا لەسەر بنەمای ئەم پرۆژەیە کاردەکات بۆ گەڕانەوەی مرۆڤ بۆسەر مانگ لە ماوەی 4 ساڵی داهاتوودا.
*ناسا پلانی هەیە ساڵی یەک ستاف بنێرێت بۆ سەر مانگ.
*کارەکانی سەرەتایان بۆ ماوەی کورت دەبێت لەسەر مانگ.
*لەگەڵ گەشەسەندنی سەربازگەی سەرەکیدا ئەو کاتە ئامانجیان مانەوەی ستافەکە دەبێت بۆ ماوەی دوو مانگ.
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 50 ساڵ بەسەر یەکەم و دوا گەشتی مرۆڤ بۆ سەر مانگ کە ناوی بەرنامەی ئەپۆلۆی هەڵگرتبوو، ئەرتیمیس-ی 1 دوای ئەوە هیچ مرۆڤێکی دیکەی لەگەڵ خۆی نەبردووە بۆ سەر مانگ، بۆیە ئەم بەرنامەیە کاردەکات بۆئەوەی پشکنین بۆ کەپسولی ئۆریۆن-ی بەشی سەرەوەی مووشەکەکە بکرێت تاوەکو دڵنیابنەوە لەوەی لە داهاتوودا بۆ گواستنەوەی مرۆڤ سەلامەتە. 
سەرچاوە: BBC 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان