حكومەتی عیراق لە ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023، گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاندووە: وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوویان تەواوكردووە، وتیشی: هەموان چاوەڕێن حكومەت بەم نزیكانە كۆتایی بە گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بهێنێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكات.