دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوو به‌هۆی شه‌پۆلی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، شارۆخان-ی ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی ناسراوی هیندستان، كه به پاشای بۆڵیوود ناوده‌برێت، وه‌كو خۆی رایگه‌یاند زیانی زیاتر له 5 ملیۆن دۆلاری لێكه‌وت، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری سینه‌ما، به‌ڵام دواجار شارۆخان بڕیاریدا له یه‌ك كاتدا كار له‌گه‌ڵ 5 وه‌به‌رهێنه‌ری تر بكات و 5 فیلم به‌رهه‌مبهێنن كه خۆی رۆڵی سه‌ره‌كیان تێدا بگێڕێت ئێستا سیان له‌و فیلمانه ته‌واو بوون و دوانه‌كه‌ی تریش له كۆتایی وێنه‌گرتندان.
شارۆخان كه تا ئێستا به‌شداری زیاتر له 100 فیلم كردووه، ئه‌كته‌رێكی هیندی موسڵمانه، له دایكبووی ساڵی 1969یه، بێگومان ناڵێین هه‌موو جیهان ده‌یناسێت به‌ڵام لای سێ به‌شی جیهان ناسراوه به‌هۆی كاره ناوازه‌كانی له‌و فیلمانه‌ی كه پێشكه‌شی خه‌ڵكی ده‌كات، شارۆخ به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه هه‌میشه‌ییه‌كانی له بواری كاركردنیدا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانییه و به‌به‌رده‌وامی لای هه‌واداره‌كانی پشتگیری ده‌كرێت، شارۆخان ته‌نها ئه‌كته‌ر نییه به‌ڵكو ده‌رهێنه‌ر و پیاوێكی بازرگانه و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ملیاردێره‌كانی جیهان كه خاوه‌نی 600 ملیۆن دۆلاره.
دیانا ئه‌حمه‌د