مرۆڤ چۆن خۆی رۆشنبیر دەكات؟

09:52 - 2022-12-01
هەمەرەنگ
438 جار خوێندراوەتەوە

هەر یەك لە ئێمە پێویستە ئاستی رۆشنبیریمان بەرز بکەینەوە، چونكە لە كۆمەڵگەیەكدا دەژین بەردەوام لە گۆڕاندایە، هەموو كات رووبەڕووی کەسانێك دەبینەوە بە تەمەن و پلە و رەگەز لە ئێمە جیاوازترن هەر بۆیە هەمیشە دەبێت كەسێك بین كە ئاستی رۆشنبیریمان ئەوەندە بەرزبێت بتوانین لەگەڵ دەوروبەرمان بگونجێین، سەرەتا پێش هەموو شتێك لە كتێب خوێندنەوەوە دەستپێبكە چونكە نەك تەنها ئاستی رۆشنبیریت بەرز دەكاتەوە بەڵكو وات لێدەكات متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێت لەناو قەرەباڵغی ژیان و كەسەكاندا.
هەمیشە كتێب بكە بە هاوڕێی هەمیشەییت چونكە ئەوەی یارمەتیدەرت دەبێت بۆ هەمیشە تەنها كتێبە و لە هەموو ئاستێكی تەمەنتدا پێویستت دەبێت، ببە بە كەسێك كێشە و گرفتەكانت بە كتێب چارەسەربكە وەڵامی خراپەكارییەكان و وشە هەڵەكان بە كتێب بدەرەوە، تاكو ببیت بە كەسێكی هێمنی رۆشنبیر كە متمانەت بە رۆشنبیری خۆت هەبێت.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان