یەکەمجارە وێنەی فۆتۆگرافی خۆر دەگیرێت

11:24 - 2022-12-04
دووتوێ
381 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیاری حەمەسەعید

تەلسكۆپی Kuafu-1ی چینی، بۆ یەكەمجار توانی یەكەم وێنەی فۆتۆگرافی خۆر بگرێت و بینێرێتەوە بۆ زەوی.
ئاژانسی شینخوای چینی لە زاری ئەكادیمیای زانستی چینەوە دەڵێت،  تەلسكۆپەكە توانی بۆ یەكەمجار وێنەی فۆتۆگرافی خۆر بگرێت، وێنەكانیش لە خولگەی شەپۆلە سینییەكانی ئەو تەقینەوە زەبەلاحانەدا گیران، كە شەوی 11ی ئەم مانگە، لەسەر رووی خۆر روویان دا.
های وای سیۆن، بەڕێوەبەری پڕۆژەی تەلسكۆپەكە لە تاقیگەكانی زیزینچانگ لە پارێزگای زانسۆی چین، دەڵێت، بۆ یەكەمجار بەهاوكاری تەلسكۆپی Kuafu-1 دەتوانین بەدرێژایی 24 سەعات چاودێری سەر رووی خۆر بكەین.
ئەو زانا گەردوونناسە دەشڵێت: لە مانگی تەمموز و ئابی داهاتوودا، بۆ ماوەی 18 خولەك ناتوانین چاودێری رووی خۆر بكەین، بەهۆی ئەوەی تەلسكۆپەكەمان دەگاتە ژێر سێبەری گۆی زەوی.
تەلسكۆپی ناوبراو لە 9/10/2022 لە خولگەكەی خۆی جێگیركراوە ، 720 كیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە. بۆ ماوەی 4 ساڵ لە بۆشایی ئاسماندا دەمێنێتەوە و چاودێری گۆڕانكارییەكانی سەر رووی خۆر دەكات.
 زاناكان دەیانەوێت لەڕێگەی ئەم تەلسكۆپەوە، لێكۆڵینەوە بكەن لەسەر پەیوەندی نێوان بواری موگناتیسی خۆر و تەقینەوە زەبەلاحەكانی پلازما لە بەرگی دەرەوەی خۆردا.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان