کلیلی زێڕین بۆ سەركەوتن لە ژیاندا

11:28 - 2022-12-04
دووتوێ
867 جار خوێندراوەتەوە

و: جەواد حەیدەری

بۆ ئەوەی بتوانی لە ژیاندا كەسێكی سەركەوتوو بیت، دەبێت كۆمەڵێك رێكار بگریتە بەر بۆ ئەوەی بەسەر كەند و كۆسپەكانی ژیاندا سەربكەویت لەوانە .
* ترس لە ناختدا بكەرە دەرەوە و لە بری ترس، هیوا و ئومێد و ئارەزوو بخەرە دڵتەوە و خۆت رادەستی خورافات و وەهم مەكە.
* لە ناخی هەموو مرۆڤێكدا هۆكاری شیفابەخش خۆی حەشار داوە، كەوا بوو هەر جۆرە ترس و دڵەڕاوكێیەك لە خۆت دوور بخەرەوە.
* بە چاوی دۆست و هاوڕێ سەیری خەڵكی بكە نەك بە چاوی دوژمن و نەیار، ژیان بەو هەستەوە جوان و خۆش و شیرین و چێژبەخش دەبێت.
* مرۆڤ بە پشتبەستن بە بڕوا و باوەڕ دەتوانێت هەرچی بیەوێت بە دەستی بهێنێت، تەنها ئەوەندە پێویستە بیر لە بابەتێك بكاتەوە، هێندەی پێناچێت ئەنجامەكەی دەبینێت.
* رق و كینە وەك ژەهر رۆحی مرۆڤ ژەهراوی دەكات، بەخشین وەك دژە ژەهر وایە رۆح پاك دەكاتەوە.
* گرێی خۆ بەكەم گرتن و هەست بە كەمبوون لە خۆت دوور بخەرەوە.
* هەرچی بەسەرمان دێت هەمووی بە دەستی خۆمانە، كەواتە لە هەڵبژاردنی ئامانجەكان وردبین تر بە.
* بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت شێوازی بیركردنەوەی خۆت بگۆڕە.
* بڕوا بەوە بكەن كە ژیانت لێوانلێوە لە شادی و هیوا و ئومێد.
* خۆت لەسەر ئەوە رابهێنە كە دەتوانیت هەموو كارێك بكەیت و توانانی کردنی هەموو كارێكت هەیە بەو مەرجەی بتەوێت. 

سەرچاوە/ كتاب، زندگی را شكلات كنیم 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان