خانمی یەكەمی
عیراق دەڵێت، ژنی عیراقی سەلماندی دەتوانێت باڵاترین دەسەڵات بەڕێوەببات و بەسەر
ئاستەنگەكاندا زاڵ ببێت.
شاناز ئیبراهیم
ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا چاویكەوت بە تەیف سامی وەزیری
دارایی عیراق و هەموو پاڵپشتی و پشتوانییەكی بۆ دووپاتكردەوە و وتی، بۆ یەكەمجارە
لە مێژووی عیراقدا ژنێك پۆستی وەزیری دارایی وەربگرێت، ئەوەش سەلماندنی ئەو راستییەیە
كە ژنی عیراقی توانای هەیە باڵاترین دەسەڵات بەڕێوەببات و بەسەر ئاستەنگەكانیشدا
زاڵ ببێت.
شاناز ئیبراهیم
ئەحمەد داواشی لە وەزیری دارایی كرد لە دابەشكردنی بودجەی 2023ی عیراقدا هاوسەنگی
بپبارێزن و گرنگی بە خوێندنگە و سەنتەرەكانی ژنان و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان بدرێت.