دەست بە هاوردەكردنەوەی ئەم بەروبوومانە دەكرێت

09:15 - 2022-04-07
ئابووری
742 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، هاوردەكردنی چەند بەروبوومێكی كشتوكاڵی لە دەرەوە راگەیاند و هۆكاری ئەو بڕیارەشی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، كە بەرهەمهێنانی ئەو بەروبوومانە لە ناوخۆدا كەمبۆتەوە و نرخەكانیشیان لە بازاڕدا زیادیكردووە، بۆیە پەنا بۆ هاوردەكردنیان دەبەن.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندووە: بڕیاردراوە بە هاوردەكردنی بەروبوومەكانی (تەماتە، خەیار، پەتاتە و باینجان) لە دەرەوەی وڵات و سەرجەم دەروازە سنوورییەكانیشمان لە هێنانی ئەو بەروبوومانە ئاگادار كردۆتەوە.
وتیشی: «بەگوێرەی بەدواداچوونە مەیدانییەكانمان دەركەوت، نرخی ئەو بەروبوومانە لە بازاڕەكاندا كەمبوونەتەوە و نرخەكانیشیان بەرزبۆتەوە، بۆیە وەك هەوڵێكی خێرا بۆ رێگریكردن لە نرخ لە مانگی رەمەزاندا و لە دوای كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریدا بە دەسپێكردنەوەی هاوردەكردنی ئەو چوار بەروبوومە لە دەرەوە، كە پێشتر بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییەوە قەدەغەكرابوو».
راشیگەیاند: نرخی هەریەك لەو چوار بەروبوومە كشتوكاڵییە لە بازاڕەكاندا، گەیشتۆتە هەزار و 500 دینار، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر نرخەكەیان لە نێوان 750 - 1000 دینار بوو.

# كشتوكاڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان