سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد

09:47 - 2022-12-07
کوردستان
413 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: پێویستمان بە پەیوەندی و توانای زانستی زانكۆكانی كوردستان هەیە، لە بواری توێژینەوە و ئەزموونی پسپۆڕانی ئەكادیمی لە بوارە فرەلایەنەكانی كاری توێژینەوەیی دامەزراوەكەدا.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رۆژی چوارشەممە 7ی 12ی 2022 لە بارەگای سەرەكی دامەزراوە لە سلێمانی پێشوازی  لە پ.د. كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د.كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی ودارایی كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: پێویستمان بە پەیوەندی و توانای زانستی زانكۆكانی كوردستان هەیە، لە بواری توێژینەوە و ئەزمونی پسپۆرانی ئەكادیمی لە بوارە فرەلایەنەكانی كاری توێژینەوەیی دامەزراوەكە دا و روونیكردەوە لە پڕۆژە زانستیەكانی دامەزراوەكەدا بایەخی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی دەدرێت بەتایبەتی لەسەر تێڕوانین و سیاسەت و دیدگا هەمەلایەنەكانی سەرۆك  جەلال تاڵەبانی كە توێژەرانی ئەكادیمی دەتوانن هاوكاربن.

باڵیۆز د.محەمەد سابیر رۆڵی زانكۆ و ناوەندە ئەكایمیەكانی بەرزنرخاند وتی: دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی  ئاڵوگۆڕ و پەیوەندیی زانستیی و ئەكادیمی  لەگەڵ زانكۆكانی كوردستان و عیراق و زانكۆی سلێمانی بەتایبەت، بەگرنگ و پێویست دەزانێت و راشیگەیاند: دەمانەوێت سوود لە ئەزمون و پسپۆڕییان وەربگرین لە بواری كەلتووری و فەرهەنگی و جێندەرو لێكۆڵینەوەی زانستی و ژینگە و زۆر بواری تر كە دامەزراوە دەیەوێت سەرمایەگوزاری بونیادنەرانەی تێدا بكات كە بەسوودی پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی مرۆیی و كۆمەڵگەی كوردەواریی بگەڕێتەوە.

لە بەرامبەریشدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ كار و چالاكییەكانی دامەزراوە دووپاتكردەوە و بیروڕا لە بارەی توێژینەوەی زانستی و سوودوەرگرتن لە كەسانی ئەكادیمی ئاڵوگۆڕ كرا.

#دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان