ھەڤاڵ کاک تۆفیق کانی وەتمانی، فەرماندەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی رۆژە سەختەکان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (محەمەد)ی کوڕی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و تێکۆشانن لەپێناوی کوردستاندا.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان