کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم باسی رۆڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات

11:34 - 2022-12-08
کوردستان
1045 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم گرنگی بەهەڵمەتی 16 رۆژەی چالاکی دژی توندوتیژیی دژی ژنان دەدات و ئاوڕ لەو ژنانە دەداتەوە کە جێدەستیان دیاربووە لە سیاسەت و بزنس و کۆمەڵگەی مەدەنیدا، بەو بۆنەیەشەوە ئامەژەیان بەڕۆڵی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوە.

دەقی بڵاوکراوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا: 
لە ماوەی ئەم 16 رۆژەی چالاکی دژی توندوتیژیی جێندەریدا، تیشک دەخەینە سەر ژیانی ئەو خانمانەی جێدەستیان دیاربووە لە سیاسەت و بزنس و کۆمەڵگەی مەدەنی و زانست و هونەردا. 

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە لە ناو خەڵکدا بەهێرۆخان ناسراوە، پێشتر خانمی یەکەمی عیراق بووە و یەکەم کوردە کە چووبێتە ئەو پێگەیە. 
هێرۆخان لە 1948 لە دایکبووە و خەڵکی سلێمانییە. هەر لە تەمەنی گەنجییەوە ژیانی سیاسیی دەستپێدەکات و هاوشانی هاوسەرەکەی، سەرۆک کۆماری پێشتر، جەلال تاڵەبانی دژی رژێمی سەرکوتکەری پێشوو جەنگاوە.

 هەروەها هێرۆ خان بەوەش ناسراوە کە پشتیوانی پڕۆژە کەلتووری و هونەرییەکان بووە و لەو نێوەندەشدا پشتیوانیی هونەرمەندان و نووسەران لەسەر ئاستی تاک بوو.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان