پرسەنامەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام

03:17 - 2022-12-13
کوردستان
277 جار خوێندراوەتەوە

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هاوخەمیی قووڵ و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوسەنگەرانی شەهیدی قارەمان ( ئاكام عمر)، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی کوردستان ئەکەم، هاوبەشی خەمی قووڵیانم، لە خوای دلۆڤان داواكارم گیانی فەرماندە ئاكام بەبەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بەخانەوادە و كەسوكاری ببەخشیت و دوا كۆست و ناخۆشی بنەماڵەكەیان بێت.
شەهید ئاكام گەنجێكی قارەمان و لێهاتوو و خۆشەویست و جێمتمانەی نێو ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو، ئازایانە بەشداریی دەیان قارەمانێتی كردووە و رۆلی بەرچاوی لە سەنگەرەکانی روبەڕوبونەوەی تیرۆردا گێڕاوە، بۆیە کەلێنێکی گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە و پڕکردنەوەی هەروا ئاسان نییە.
د.ڕێواز فائق حسین 
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

#هێزی کۆماندۆی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان