پرسەنامەی ئاژانسی زانیاری بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام

03:20 - 2022-12-13
کوردستان
225 جار خوێندراوەتەوە

بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی بوێر و جەربەزە و دلێر، ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و بنەماڵە سەربەر زو تێکۆشەرەکەیان و ھاوسەنگەرانی و ھێزی کۆماندۆی کوردستان دەکەین، بەشدار و ھاوخەمی ئەم ماتەمە نیشتمانیەین.
کاک ئاکام فەرماندەیەکی گەنج و لێھاتووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، کە بەئازایەتی و لێوەشاوەیی و قارەمانێتی بووە جێی رەزامەندی و متمانەی ھەموو لایەک. رۆڵی لە جەنگی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی ئارامی ھەرێمدا دیار و گرنگ بوو یەکێکیش بوو لەو فەرماندانەی ھەمیشە لە پێشەوەی سەنگەر و بەرەکانی پارێزگاریکردن لە ھەرێمی کوردستان ئامادە بوو، ھەر بەو رۆحە کوردستانییەوە بەردەوام بوو تا گەیشتە کاروانی شەھادەت.
بەشەھیدبوونی کاک ئاکام ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، ھاوکار و پشتیوانێکی گەورەی لەدەست دا، بەڵێن بەشەھید ئاکام و شەھیدانی رێگەی رزگاری ئەدەین وەک ھەمیشە لەسەر ھەمان رێچکەی شەھیدان بەردەوام بین و لەپێناوی سەقامگیری و ئارامی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ئەرکی بەردەوامدا بین و مەرامی تیرۆریستان و ناحەزانی گەلەکەمان لەگۆڕبنێین و بۆ ھەمیشە رۆحی شەھیدانمان ئاسودە بکەین.
نەمری بۆ شەھیدانی گەلەکەمان، سەربەرزی بۆ کەسوکاری شەھیدان و مردنیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی گەلەکەمان.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری

#هێزی کۆماندۆی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان