نزار ئامێدی: عیراق 200 ملیارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت

03:44 - 2022-12-13
کوردستان
609 جار خوێندراوەتەوە

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
راشیگەیاند، بەپێی كارنامەی وەزاریی حكومەت كە لە رێكەوتنی سیاسی نێوان لایەنەكانی پێكهێنەری (هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت) هەڵهێنجراوە و پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەرداوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەخەرجكردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ حكومەتی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 11 و 12ی 2022.
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق بەمیدیاكانی یەكێتی راگەیاند، ئەم بڕیارەی سودانی لەسەر ئەو كارنامە وەزارییەیە كە تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی گێڕا بۆ پەسەندكردن و كارپێكردنی.
 حكومەتی عیراق لە ساڵی 2022 دا پێشتر تەنها 3 جار 200 ملیارەكەی ناردبوو، بەم بڕیارە تازەیەی سودانییەوە دەبێتە 5 جار.

#حکومەتی عیراق #حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان