پلەیەكی زۆر خراپ بۆ بەرازیل

10:19 - 2022-12-14
وەرزش
373 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی مۆندیالی قەتەر پێی ناوەتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینەوە، واتە پلەكانی یەكەم تا چوارەمی مۆندیال لە نێوان ئەو چوار هەڵبژاردەیەدایە كە بۆ ئەم قۆناغە سەركەوتوون و ئەوانیش بریتین لە ئەرجەنتین و فەرەنسا و كرواتیا و مەغریب.
لە لای خۆیەوە لیژنەی ئامار و سەرژمێری لە فیفا ریزبەندیی هەڵبژاردەكانی تری ئاشكرا كردووە كە لە مۆندیال كراونەتە دەرەوە، لەو لیستەدا كە ئامادە كراوە، هەڵبژاردەی بەرازیل لە پلەیەكی خراپدایە و هاندەرانی بەرازیل هەرگیز چاوەڕوانیان نەدەكرد هەڵبژاردەکەیان لەو پلەیەدا بێت  و لە ساڵی 1990 –یشەوە لەو پلە خراپەدا نەبینراوە.
هەڵبژاردەی بەرازیل لەم مۆندیالەدا لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەدا بەدەستی كرواتییەكان كرایە دەرەوەی مۆندیال، لە یارییەكەی نێوانیاندا هەردوو لا لە كاتی ئاسایی و زیاد كراودا 1-1 یەكسان بوون، دواتر پەنا بۆ لێدانی پەنالتییە یەكلا كەرەوەكان برا و كرواتیا توانی یارییەكە لە بەرازیل بباتەوە.
رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی لەلای خۆیەوە ئەو پلەیەی ئاشكرا كرد كەبەرازیل لەمۆندیالدا گرتوویەتی و لیژنەی ئامار و سەرژمێری فیفا بڵاویكرۆدتەوە  پلەی حەوتەمییە.
لە ریزبەندییەكەدا هۆڵەنداو ئینگلتەرا لەپێش بەرازیلەوەن و لە پلەكانی پێنجەم و شەشەمدان، هەرچی هەڵبژاردەی پورتوگالیشە لە پلەی هەشتەمدایە، شایانی باسە بەرازیل لە مۆندیالی 1990 یشدا كاتێك لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەدا بە ئەرجەنتین دۆڕا، پلەی نۆیەمی گرت.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان