شه‌مێران عه‌لی
ساڵانێكه سینه‌مای ئێرانی چالاكانه كار ده‌كات، گه‌لێك سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری ناوداری لێ دروست بووه، به‌هۆی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به توانایانه‌وه قۆناغێكی باشی بڕیوه و جێی خۆی له جیهانی سینه‌مادا كردۆته‌وه. گه‌لێك ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری ناودار و به‌توانا توانیویانه سینه‌مای ئێرانی بگه‌یه‌ننه ئاستێكی باش. یه‌كێك له‌وانه موحسین مه‌خمه‌ڵبافه.
موحسین مه‌خمه‌ڵباف ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه ناودارانه‌ی ئێران سه‌ره‌تا به‌چالاكی سیاسی ده‌ستیپێكرد و پاشان چووه نێو سینه‌ماوه. به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می شادا زیندانی كراوه، پاشانیش تووشی به‌دبه‌ختی و قه‌رقه‌شی بووه. فیلمه‌كانی بوونه هێمایه‌ك له سینه‌مای جیهانیدا، به تایبه‌تی له ده ساڵی رابردوودا له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان نمایش ده‌كران، كه خاوه‌نی ستایلێكه سه‌ر به‌شه‌پۆلی نوێی بزووتنه‌وه‌ی سینه‌مای ئێرانییه. گۆڤاری تایم فیلمی قه‌نده‌هاره‌كه‌ی موحسین مه‌خمه‌ڵبافی وه‌ك یه‌كێك له باشترین فیلمی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان هه‌ڵبژاردووه.
مه‌خماڵباف فیلمه‌كانی به‌دواداچوونیان بۆ په‌یوه‌ندی نێوان تاك و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گه‌وره‌تر كردووه له ئاكامدا كاره‌كانی وه‌ك درێژكراوه‌ی شرۆڤه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی مێژوویی ده‌وڵه‌تی ئێران و گه‌له‌كه‌ی كارده‌كات، مه‌خماڵباف تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین ژانری فیلمی واقیعی، سوریالی و فه‌نتازی.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له‌ساڵی 2005 ه‌وه، ئێرانی به‌جێهێشت. ئه‌و رۆیشتنه‌ی رۆیشت نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئێستا له پاریس ده‌ژی. موحسین مه‌خماڵباف له ساڵی 1957 له باشووری تاران له دایكبووه، به كه‌سایه‌تییه‌كی دیار له شه‌پۆلی نوێی بزووتنه‌وه‌ی سینه‌مایی ئێران داده‌نرێت، به‌دوای خۆیدا كچه‌كه‌ی سه‌میره مه‌خماڵباف هاتۆته دنیای سینه‌ماوه و ئه‌ویش یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی سینه‌مای ئێرانی. موحسین مه‌خمه‌ڵباف به‌ده‌ر له كاری سینه‌مایی 27 كتێبی ئه‌ده‌بی نووسیوه و 20 فیلمی درێژ و 4 فیلمی دیكۆمێنتاری و 5 كورته فیلمی ده‌رهێناوه. نزیكه‌ی په‌نجا خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه. به‌شداری زیاتر له 15 فێستیڤاڵی سینه‌ماییدا كردووه.
به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی
سه‌رۆك. یه‌كێكه له‌و فیلمانه‌ی موحسین مه‌خماڵباف، به‌دواداچوون بۆ ته‌وه‌ره‌كانی فیلمی پێشووی "باخه‌وان" ده‌كات، سه‌رۆك بۆ یه‌كه‌مجار له فێستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا له ساڵی 2014 نمایش كراوه. زمانی فیلمه‌كه جۆرجییه و شوێنی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی جۆرجیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیایه. چه‌ند ئه‌كته‌رێك له فیلمه‌كه‌دا رۆڵیان بینوه، له‌وانه میخائیل جۆمیشڤیلی داشی ئورڤیلاشڤیلی ئایا سوخیتاشڤیلی جۆجا به‌ده‌رلی زۆر باجالیاشڤیلی لاشا رامیشڤیلی. نزیكه‌ی په‌نجا ئه‌كته‌ری جۆرجیا و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ره‌شپێست تێیدا به‌شدارن. سه‌رۆك چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی شیكاگۆ خه‌ڵاتی زێڕینی هوگۆی به‌ده‌ست هێناوه. چیرۆكی فیلمه‌كه دوای شۆڕش، دیكتاتۆر ناچاره له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبێ. له‌م فیلمه‌دا دیكتاتۆره‌كه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌یدا د‌رك به‌و دڕنده‌ییه ده‌كات له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك كردوویه‌تی. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م فیلمه باس له بازنه‌ی شۆڕش بۆ رووخاندنی دیكتاتۆر و پاشان به دیكتاتۆربوونی شۆڕشگێڕان ده‌كات كه دیسان شۆڕش دژی ئه‌وانیش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی دیكتاتۆرێك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و رۆڵی كۆمه‌ڵگا له به دیكتاتۆربوونی مرۆڤدا نیشان ده‌دات. له ژێر رۆشنایی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی رژێم كردوویه‌تی، شۆڕشگێڕان راپه‌ڕین ده‌كه‌ن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستیان به‌سه‌ر وڵات‌دا درێژبكه‌نه‌وه بۆ پاكتاوكردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی ده‌وری داوه، له كاتێكدا دیكتاتۆرێكی توند رووبه‌ڕووی شۆڕشگێران ده‌بێته‌وه.
فیلمی پاسكیل به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌یه، فیلمێكی درامای وه‌رزشی ئێرانییه، نووسین و ده‌رهێنانی مه‌خمالبافه، ساڵی 1987 به‌رهه‌م هێنراوه. موحه‌ڕه‌م زه‌ین زاده رۆڵی ئه‌بو ئه‌حمه‌دی تێدا ده‌گێڕێ. چیرۆكه‌كه فیلمه‌كه باس له كه‌سێكی ئه‌فغانی ده‌كات. نه‌سیم په‌نابه‌رێكی هه‌ژاری ئه‌فغانییه له ئێران ده‌ژی، به شێوازێكی جیاواز له خۆپیشانده‌رانی دیكه له گۆڕه‌پانی شاره‌كه‌ی خۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێ، ماوه‌ی حه‌وت رۆژ و حه‌وت شه‌و به‌بێ وه‌ستان به پاسكیله‌كه‌ی ده‌سووڕێته‌وه، ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كه ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له مردن رزگار بكات. له كۆتاییدا دوای حه‌وت رۆژ زۆر ماندوو بووه بۆ ئه‌وه‌ی گوێی له بانگی كوڕه‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه بێت تاوه‌كو له پاسكیله‌كه‌ی دابه‌زێت.
فیلمی بێده‌نگی یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره، له ساڵی 1998 به‌رهه‌م هێنراوه. رووداوه‌كانی فیلمه‌كه له ده‌وری كوڕێكی گه‌نجی تاجیكی ده‌خولێته‌وه كه گرنگی به مۆسیقا ده‌دات، له‌و رێگایه‌وه هه‌وڵده‌دات پاره په‌یدا بكات بۆ بژێوی خێزانه‌كه‌ی. خورشید له‌گه‌ڵ دایكی له ماڵێك له نزیك رووبارێك له تاجیكستان ده‌ژین، هه‌موو به‌یانییه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی دێت داوای كرێی خانوو ده‌كات. تا خورشید ناچار بوو پاره بدات بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه. كوێربوونی ئه‌و لێهاتووییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێبه‌خشی له كۆكردنه‌وه‌ی ئامێره مۆسیقییه‌كان كه له‌كاره‌كه‌یدا له وۆرك شۆپێكی دروستكردنی ئامێردا به‌ده‌ستی هێنا. به‌م شێوه‌یه خورشید شاره‌زا بووه له مۆسیقای ده‌نگدانه‌وه و خه‌بات ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ مۆسیقا و كاره‌كه‌ی وه‌ك بژێوی ژیان.
یه‌كێكی دیكه له‌به‌رهه‌مه‌كانی
سڵاو سینه‌مایه، له ساڵی 1995 به‌رهه‌مه هێنراوه، له به‌شی خه‌ڵاتی Un Certain Regard Award له فێستیڤاڵی فیلمی كان له ساڵی 1995 نمایشكراوه. چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵیان تێدا بینوه، له‌وانه محه‌مه‌د موختاریان، موحه‌ڕه‌م زه‌ین زاده و...
ئه‌كته‌ر یه‌كێكی دیكه‌یه له فیلمه‌كانی مه‌خمه‌ڵباف له‌ساڵی 1993به‌رهه‌م هێنراوه، له فیلمه‌كه‌دا ئه‌كبه‌ر عه‌بدی، فاتیمه موته‌مه‌د ئاریا وه‌ك سیمین هاوسه‌ری و مه‌هایا په‌ترۆسیان وه‌ك كچێكی جیپسی رۆڵی تێدا ده‌گێڕن. فیلمه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له فانتازیا و واقیع، به‌و پێیه‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی هه‌مان ناو و پیشه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی هه‌یه كه رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت، له كاتێكدا ورده‌كاری رووداوه‌كانی خه‌یاڵین.
قه‌نده‌هار، یه‌كێكی دیكه‌یه له فیلمه‌كانی له ساڵی 2001 به‌رهه‌م هاتووه. له ده‌رهێنانی خۆیه‌تی. فیلمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی خه‌یاڵی به‌شێكی راسته‌قینه‌ی كۆچه‌رێكی ئه‌فغانی له‌كه‌نه‌دا دروستكراوه، كه رۆڵی نیلوفه‌ر به‌دیره ده‌گێڕێت، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی له دیانای خوشكییه‌وه پێده‌گات سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵهاتنی خۆی و به‌نیازه له دوایین خۆرگیراندا خۆی بكوژێت. فیلمه‌كه باس له پرسی زوڵم و زۆرداری ژنان و رێگریكردن له به‌شداری كردنیان له ژیانی گشتی و په‌روه‌رده ده‌كات، قه‌نده‌هار زیاتر له ئێران له كه‌مپی په‌نابه‌رانی نیاته‌ك و به نهێنی له ئه‌فغانستان وێنه گیراوه. له سه‌ره‌تاوه گرنگییه‌كی زۆری پێنه‌درا. دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان نمایشكرا، فیلمه‌كه له ساڵی 2001 خه‌ڵاتی فێدریكۆ فێلینی له‌لایه‌ن یونسكۆوه به‌ده‌ستهێنا.