چزوی هەنگ دەردە یان دەرمان؟

12:27 - 2022-12-18
دووتوێ
497 جار خوێندراوەتەوە

زانایان لە زۆر توێژینەوە وە بۆیان روون بۆتەوە ئەوەی هەنگ لەڕێی کلکیەوە دەری دەدات و دەیڕژێنێتە ژێر پێست و خوێنی مرۆڤەوە، بۆ تەندروستی بە کەڵکە، ئەو شلەیەی هەنگ لەترسی دوژمنانی دەری دەدات رەنگی نییە و 0,01 میلیگرام دەبێت بریتییە لە پێکهاتەیەکی کیمیاوی لە میلیتین و ئینبتۆکسین و هستامین و دۆبامین، کاتێک دەچنە نێو خوێن ئازاری زۆر دەگەیەنن و هەندێجار کەسەکە نەخۆش دەخات، مادەی میلیتین لە 26 ترشی ئەمینی پێکهاتووە و نیوەی ئەو شلەیە پێکدێنێت کە هەنگ لە کلکی دەری دەدات مادەیەکی دژە بەکتریاو ڤایرۆسە و خانە شێرپەنجەییەکانی ژێر پێست دەکوژێت، هەروەها فسفۆلیباز A2 ی تێدایە لە دژی خورشتی پێستەو هەموو ئەو مادانەی لەناو ژەهرەکە هەن بۆ گەشەی بەرگری لەش باشن، لە وڵاتی چین لای حەکیم و پزیشک و نۆرینگەکان ئەو مادەیە دەخرێتە ناو دەرزی و لە دژی شێرپەنجە بەکاردێت و ساڵانە دەیان هەزار کەس لە خۆیانی دەدەن، لە ئەمریکاش زۆر ناوەندی تەندروستی بۆ چارەسەری هەوکردنی ناو مێشکی مرۆڤ و لە دژی  خورشتی پێست و ئێسکەنەرمە بەکاریدەهێنن.
زانا ئوستورالییەکان بۆیان دەرکەوتووە پێوەدانی هەنگ دژی شێرپەنجەی سنگ کاردەکات و ئەو میلتینەی تێیدایە لە ماوەی یەک سەعاتدا خانە شێرپەنجەییەکان دەپووکێنێتەوە و کاریگەری زۆری هەیە، ئەوانەی چەند جارێک هەنگ پێیانەوە دەدات ئیدی بەرگریان بۆ دروست دەبێت لە ئازار و کاریگەرییەکانی و ئەگەر جاری تر پێوەیان بدات ئەوا ئازاریان پێناگات. 

سەرچاوە: Healthline

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان