شارەوانیی سلێمانی پاڵپشتی پڕۆژەی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) دەكات

08:34 - 2022-12-24
کوردستان
1229 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی شارەوانی، تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاکردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەریان دەستپێکرد. 
لە هەڵمەتەكەدا بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك كۆكرایەوە و ناوچەكە لە پاشەڕۆ پاكرایەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی وەك لایەنێكی بەرپرسیار و پەیوەندیدار بەهەموو شێوەیەك پشتگیری پڕۆژەی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) دەكات، وەك چۆن لە ماوەی رابردوودا پلانی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی راگەیاند و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دیکەی پێشکەش کرد لە خزمەت گەشتیاران و هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانیدا.
سە‎رۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی
2022/12/24

##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان