بۆچی لە زستاندا پەتا و ئەنفلۆنزا زیاد دەکات؟

11:03 - 2022-12-25
دووتوێ
464 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان


بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە لە توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێدا کە ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هەستەوەریی و رەبۆ و بەرگری لەش کردوێتی باس لەوەدەکات هەوای سارد کاریگەری هەیە لەسەر کاردانەوەی بەرگری لوت، ئەو توێژینەوەیە دەڵێت: دابەزینی پلەی گەرمی لوت بۆ کەمتر لە 5 پلەی سەدیی نزیکەی 50 لە سەدای خانەکانی بەرگری دژی ڤایرۆس و بەکتریا لە چینی ناوەوەی لوتدا دەکوژێت.

کاردانەوەی بەرگری لەش
ئەو توێژینەوەیە جەخت لەوە دەکاتەوە هەوای سارد هۆکارە بۆ زیادبوونی پەتا ڤایرۆسییەکان، چونکە لە کەمترین دابەزینی پلەی گەرمادا جەستە دەچێتە ئاستی نیوەی بەرگری خۆی، ئەوەش وادەکات توانای سیستەمی بەرگری لەش دژی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە بە رێژەی نیوە دابەزێ، هاوکات بە شێوەیەکی سەرەکی توانا بەرگرییەکانی لوت کەمدەبێتەوە.
 دواجار ئەو توێژینەوەیە روونیدەکاتەوە بۆ ئەوەی لوت لە ژینگەیەکی گەرمدا بهێڵیتەوە تاوەکو بەرگری خۆی لەدەست نەدات واباشترە لە سەرمادا و کاتێک دەچیتە دەرەوە دەمولوت بە گەرمی دابپۆشرێت.
هەروەها پزیشکان روونیدەکەنەوە ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە چۆن دەچێتە جەستەوە و چۆن بەرگری لە دژی ئەو ڤایرۆسە دروستدەبێت و لەش کاردانەوەی دەبێت:
*چینی لینجی ناوەوەی کۆئەندامی هەناسە لە بەشی پێشەوەی بۆشایی لوت تایبەتە بە کاردانەوە دژی هەستیاریی و بەرگری و هەوکردن.
*کاتێک ئەو خانانە دەوروژێنرێن مادەیەکی زۆر لینج دروست دەبێت و کاردەکات بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکان.
*ئەو مادە لینجە بە توندی خۆی دەلکێنێت بە ڤایرۆسەکەوە و لەناوی دەبات.
* بەرگری بریتییە لە هێڵی پێشەوە و پشتەوەی کۆئەندامی هەناسە.
* کاری هێڵی پێشەوە ئەوەیە نەهێڵێت ڤایرۆس خۆی بلکێنێت بە چینی ناوەوەی لوت و کۆئەندامی هەناسە.
*کردنی ماسک لە وەرزی سەرمادا کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی ڤایرۆسەکانی چواردەورت نەچنە نێو کۆئەندامی هەناسەوە. 
*بۆ پاڵپشتیکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەبێت ڤیتامین سی و دی و زینک دوای راوێژ بە پزیشک وەربگیرێت.
* تائێستا 219 جۆر ڤایرۆس کە تووشی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دەبن هەیە.

سەرچاوە:skynewsarabia.com

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان