سوودەکانی زەیتی برنج بۆ پێست و قژ

11:07 - 2022-12-25
دووتوێ
396 جار خوێندراوەتەوە

ئا: مانی دڵشاد

پێشتر لەبارەی زەیتی برنجەوە وتراوە کە یەکێکە لە زەیتە باشەکان بۆ ئامادەکردنی خواردن هەروەها بۆ سوورکردنەوە، چونکە یەکێکە لەو زەیتانەی بەرگەی پلەی گەرمی دەگرێت بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت یان تامەکەی تێکبچێت، بەڵام ئایا دەربارەی سوودە جوانکارییەکانی ئەو زەیتەت زانیوە بۆ پێست و قژ لێرەدا هەندێکی دەخەینەڕوو:

دژە خۆرە
زەیتی برنج توانای هەیە لە پاراستنی پێست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر بە شێوەیەکی سروشتی، چونکە ئەو مادانەی تێدایە وادەکەن زیانەکانی ئەو تیشکە بە پێست نەگات، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانیت چەند دڵۆپێک بدەیت لە پێستت و مەساجی پێبکەیت پاشان چاوەڕێ بکەیت تا پێستت بە تەواوەتی هەڵیدەمژێت.

پیربوون دوادەخات
زەیتی برنج پارێزگاری لە جوانیی پێست دەکات و کاردەکات بۆ دواخستنی هێڵ و چرچبوونی پێست، هەروەها دەتوانیت وەکو سپیکەرەوەی پێست بەکاریبێنیت لە رێگەی دروستکردنی ماسکی سروشتی بۆ پێست و بەکارهێنانی ئەو زەیتە تێیدا، چونکە پەڵەی پێست لادەبات.  
رەشیی بەرچاو
زەیتی برنج یان ئەوەی پێیدەوترێت زەیتی کەپەکی برنج کاردەکات بۆ چالاککردنی دەورانی خوێن لە دەوری چاو، هەروەها رێژەیەکی چڕ لە مادەی ستیرۆل-ی تێدایە کە وادەکات رەشی بەرچاو کەمبێتەوە.
خۆراکە بۆ قژ
ئەم زەیتە یەکێکە لەو زەیتانەی سوودی زۆری دەبێت کاتێک دەدرێت لە قژ، چونکە ترشی ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6-ی تێدایە کە خۆراکێکی سەرەکییە بۆ قژ و یارمەتی قژی ماندوو دەدات و بەهێزی دەکات، بۆیە دەتوانیت بۆ ماویەکی کەم بیدەیت لە قژ و پاشان بیشۆیت.

سپیبوونی قژ
ئەم زەیتە لەبەرئەوەی دژە ئۆکسانی تێدایە باشترین پارەێزەری قژە بۆ زوو سپیبوونی و بۆ ئەو مەبەستە دەتوانیت لەگەڵ شامپۆکەت کاتی خۆشتن تێکەڵی بکەیت یان کەمێک گەرمی بکەیت و مەساجی سەر و قژتی پێبکەیت.
شایەنی باسە زەیتی برنج ئەو زەیتەیە لە کەپەکی برنج دەردەهێنرێت و پڕە لە مادەی خۆراکیی بە سوود.

سەرچاوە: زهرە الخلیج

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان