هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام دەگاتە قەزای قەرەداخ

03:17 - 2023-01-01
کوردستان
474 جار خوێندراوەتەوە

‎لە قەزای قەرەداغ ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستان .

‎ئەمڕۆ یەک شەممە 1 ی 1 ی   2022 سەرباری پشوو لە قەزای قەرەداغ چەندین تیم و گروپی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بەئامادەکارییەکان کرد و کارەکانی لێدانی چاڵ و گرادۆنییان دەستیپێکرد و رووپێوی تەواویان کرد بۆ رووبەری ئەو زەوییە دارستانییەی کە نەمامیان تێدا دەچێنرێت .

‎  سەربەست سەروەر لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ لە لێدوانێکدا رایگەیاند بەسوودوەرگرتن لە دەستی کار و گەنجانی بێکاری سنووری قەرەداغ و شارەزایان و پسپۆڕانی دارستان و پاوانی سلێمانی و هۆبەکەمان، لەمڕۆوە دەستمانکردووە بە ئامادەکارییەکان تا قۆناغی سێ یەمی پڕۆژەکە بگەیەنرێتە سنوورەکە، سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ سەوزکردن و بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکان و پشتیوانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لەم ئەرکە گرنگەدا.

##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان