سەرۆک بافڵ: یەکێتی پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی

02:02 - 2023-01-02
کوردستان
425 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی چەندساڵەی نزار ئامێدی کرد کە یاوەرێکی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە و خزمەتێکی بەرچاوی لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پێشکەشکردووە. وتیشی، دڵنیام لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەشدا بە هەمان رۆحیەت و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆتانەوە کار دەکەن و خزمەتێکی بەرچاوی گەل و وڵات دەکەن.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی عیراق کرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەداخەوە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی عیراق و هەرێمی کوردستانیش دروستکردووە، بۆیە ئێمە هاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ هەر هەوڵێک کە لە خزمەت پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەماندایە. وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە هەرێمی کوردستان هەر لەو پێناوەدایە.

##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی #بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان