خەلەکان سەوزدەکرێت

04:08 - 2023-01-04
کوردستان
604 جار خوێندراوەتەوە

قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیارو راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستان، گەیشتە سنووری خەلەکان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە4 ی 1 ی 2023 لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەکان  هەڵمەتی نەمام رواندن لە دارستانەکانی ناوچەکە دەستیپێکرد.  

هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لەچەند رۆژی رابردوو ئامادەکاریی و رێوشوێنەکانی رواندنی نەمام لەدارستانی خەلەکان دەستیپێکرد و دوای تەواوبوونی رێکارە زانستییەکان ئەمڕۆ هەنگاوی یەکەم لە هەڵمەتەکەمان راگەیاند و دەستمانکرد بە رواندنی نەمامەکان،  ئاشکراشیکرد چەندین تیم لە سنووری هۆبە و پڕۆژە دارستانییەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان لەشاروشارۆچکەکانی تر بەردەوامن لە کارکردن و لە ئامادەکاریدان تا هەنگاو بەهەنگاو کوردستانەکەمان سەوزتر و جوانتر بکەین کە خەم و پەرۆشی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش هەر لەو پێناوەدایە تا دارستانەکان بەرفراوانتر و ژینگەکەمان جوانتر بکەین و جگە لەسەوزکردن بەهەموان هەوڵی پاراستنی ئەو دارستانانەش بدەین کە هەن.  

##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان