پیرۆزبایی ناوەندی یاسایی بۆ یادی کوردستانی نوێ

10:16 - 2023-01-12
کوردستان
501 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان/ سەرنووسەر و سکرتارییەتیی نووسین و رۆژنامەنووس و کارمەندانی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ)

بە ناوی ناوەندی کاروباری یاسایی(ی.ن.ک)ەوە پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی یەک بە یەکی رۆژنامەنووسانی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ)دەکەین بۆنەی (32)مین ساڵیادی دەرچواندنییەوە.کە لە 1992/1/12 وەک یەکەم رۆژنامەی ڕۆژانە دەستی بە دەرچواندن کردووە و تاکو ئیستاش بەردەوامە لە خزمەتکردن بە کاروانی رۆژنامەگەری کورد و سوودگەیاندن بە دۆز و زمان و کلتور و مێژووی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەی و پێکەوە ژیان و خەباتکردن بۆ سەروەریی یاسا هەر وەک چۆن لە ماوەکانی رابردوودا هەمیشە رۆڵی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە  بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا.

دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) هەر شکۆمەند و بەردەوام بێت بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان.

تــــەلار لەتیـــف محــــەمەد 
لێپرسراوی ناوەنـــدی کـــاروبـــاری یاسایی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان