بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی كۆچی دوایی كرد

01:59 - 2023-01-18
هەمەرەنگ
357 جار خوێندراوەتەوە

لوسیل راندۆن ناسراو بە خوشكە ئەندرێ لە تەمەنی 118 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. خوشكە ئەندرێ‌، راهیبێكی فەرەنسی بوو، لە خانەی بەساڵاچوان دەژیا لەكاتی خەوتنیدا كۆچی دوایی كرد.
خوشكە ئەندرێ‌ لە ساڵی 1904 لە شاری ئەلیس لە باشووری فەرەنسا لەدایكبووە، لە ساڵانی رابردوو باسی لە بێزاربوونی خۆی كردووە لە ژیان، ئاماژەی بەوەكردبوو، پەككەوتەیە و بینایی و بەشێك لە تواناكانی جەستەی لەدەستداوە.
لە ساڵی 2022 خوشكە ئەندرێ‌ بەهۆی زۆری تەمەنەكەیەوە نازناوی راگری مرۆڤایەتی پێدرا، لەدوای وەرگرتنی نازناوەكە وتی:" كار دەتكوژێت، بەڵام بۆ من كاركردن بەردەوامی پێبەخشیم و تاكو تەمەنی 108 ساڵی كارم كردووە".
لەدوای كۆچی دوایی كەین تاناكی ژاپۆنی لە تەمەنی 119 ساڵی، كە ناوی چووە كتێبی گینسەوە وەك بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی، خوشكە ئەندرێ‌ بە بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی دەستنیشان كرا.

سكای نیوز

فەرید دڵشاد

بابەتە پەیوەندیدارەکان