بۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ ئاسان نه‌بووه له واقیعی ئه‌وسای شۆڕشی نوێ رووبكاته شاخ به‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختییه‌كانی وه‌ك: سه‌رماو برسیه‌تی و بێ نه‌وایی و زۆری تر بگرێت، یان روبه‌ڕووی رژێمێكی دڕه‌نده‌ی وه‌ك به‌عس بێته‌وه، به‌عسی خاوه‌ن سوپای نیزامی و ده‌یان هه‌زار جاش و به‌كرێگیراوی جۆربه‌جۆر، به‌ڵام شه‌هید ئه‌حمه‌د بچكۆل و چه‌ندان رۆڵه‌ی تری هاوته‌مه‌نی ئه‌و چونكه گۆشكراوی رێباز‌و بیروباوه‌ڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌ترسی و سه‌ختییه‌كان وه‌ستانه‌وه‌و به‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه رۆڵی گه‌وره‌یان له كاروانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا بینی.
سه‌ره‌ڕای دڕنده‌یی رژێمی به‌عس، پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جار له‌دوای جار ئازاترو بوێرانه‌تر به‌رامبه‌ر هێرش و پیلانی دوژمن ده‌وه‌ستانه‌وه، هه‌ر بۆیه رژێمی به‌عسی دڕه‌نده دوای به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی كوشنده و دیسان شكستهێنانیان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه، له‌دواجاردا و له ساڵی 1987دا به‌عسی داگیركه‌ر كه‌وته به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌موجۆره‌كانی كیمیایی دژی پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌تیش له ساڵی 1988دا ئه‌و چه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر و به نییه‌تی پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی به‌كارهێنرا.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدوڵڵا ناسراو به ئه‌حمه‌د بچكۆل.
له دایكبووی ساڵی 1965ی (گوندی سه‌ید عوبێد)ی ناحیه‌ی دیبه‌گه، قه‌زای مه‌خمور،
تا قۆناغی پێنجی ئاماده‌یی خوێندووه.
سه‌ڵت
به زوویی په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، له‌مانگی مانگی حه‌وتی 1983 بۆته پێشمه‌رگه له كه‌رتی تیپ- تیپی 86ی ده‌شتی هه‌ولێر، ساڵی 1984 كراوه به رابه‌رسیاسی كه‌رتی دوو.
له جیاكردنه‌وه‌ی تیپه‌كانی 86 و 87، شه‌هید ئه‌حمه‌د گواستراوته‌وه بۆ كه‌رتی 7ی زورگه‌زراوی تیپی 86.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری چه‌ندین چالاكیی گرنگی سنووری تیپه‌كه‌ی كردووه و دووجاریش بریندار كراوه.
رۆژی 18/3/1988 له چیای بۆتێ له دۆڵی پڵینگان ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی به چه‌كی كیمایی شه‌هیدكراو گه‌یشته كاروانی نه‌مران.