دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندو پێشمەرگە غازی غەفور دەردەبڕێت

11:50 - 2023-01-26
کوردستان
529 جار خوێندراوەتەوە

 بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەی هونەرمەند غازی غەفور

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەندو پێشمەرگە غازی غەفورمان بیست، دڵگران و خەمبارین بۆ لەدەستدانی ئەم کەڵە هونەرمەندو جوامێرە.

هونەرمەند غازی غەفور یەکێک بوو لە هونەرمەندە تێکۆشەرەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان، کە سەرباری بەجێگەیاندنی پەیامە هونەرییەکەی، وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان و تێکۆشەر لە شاخەکانی کوردستان بەرەو رووی داگیرکەران دەبووەو لە شاخیش درێژەی بە پەیامە هونەرییەکەی دا.

بەداخەوە بەم کۆستە گەورەیە، هونەری کوردی کەڵە هونەرمەندێکی لەدەستداو هەموومان خەمبار بووین، لە قووڵایی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندو سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەین، هیواخوازم ئەمە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان