دارستانەکانی قەرەهەنجیر و بانی مەقان سەوزدەکرێن

05:51 - 2023-01-29
کوردستان
561 جار خوێندراوەتەوە

لە قۆناغی پێنجەمدا هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەک شەممە 29 ی 1 ی 2023 گەیشتە سنووری چەمچەماڵ و قەرەهەنجیر.

کە بەشێوەیەکی زانستی دەیان هەزار  نەمام لەهەردوو دارستانەکە دەڕوێنرێت.

حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئەوەی روونکردەوە کە مەبەست بووە هەڵمەتی نەمام رواندن بگەیەنینە ئەم ناوچانە و بەشداری بکەین لە زیادکردنی رووبەڕی سەوزایی و دارستانەکان بۆیە بە چەند هەنگاوێک دەیان هەزار نەمام دەڕوێنرێت و بەشێوەیەکی زانستی لەگەڵیدا دەمێنیینە و هەموو رێگایەک دەگرینەبەر تا لەفەوتان بیانپارێزین، وتیشی ئەم هەوڵەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت تا ئامانجە نیشتمانی و ژینگەییەکەی بەدیدێت کە ئەویش پاراستنی ژینگە و خاک و پاک راگرتنی ئاووهەوایە.

ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد بەڕەچاوگرتنی تایبەتمەندی ژینگەی ئەم سنوورە، لەو شوێنانە نەمام دەڕوێنرێت کە رووتەنە و سەوزنەکراوە و بەچەند هەنگاوێک رووبەری دارستان زیاد دەکەین هەروەک سوپاسی نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەکەین کە چەمچەماڵ و قەرەهەنجیریان لەیادنەکرد و لەگەڵمان بوون تا پێکەوە کاربکەین بۆپاراستنی ژینگەکەمان.‏‎

هەروەک ئەندازیار هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاشکرایکرد هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام بەرفراوانتردەکرێت و جگە لە سنووری ( سلێمانی، شارەزوور، قەرەداغ، خەلەکان، فەرماندەیی هێزەکانی 70، چەمچەماڵ، قەرەهەنجیر ) کە بەردەوامین لە رواندنی نەمام تێیاندا، لەچەند شارو ناوچەیەکی تریش چەند تیمێکمان لەکارکردندان بۆ دەست نیشانکردنی شوێن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان تا هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئەو شارانە.

 

##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان