پێشمەرگە لە پلەی سێیەمدایە

10:45 - 2023-01-30
وەرزش
400 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممە 23/1/2023 گردبوونەوەی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق کۆتاییهات و دوا جەولەی یارییەکانی ئەم گردبوونەوەیە کران.
 ئەم قۆناغەی خولەکە لە رۆژی یەكشەممە 15/1/2023 – ەوە دەستیپێكردوو، تیپی 8 یانەی عیراق بەشدار بوون، پاڵەوانی خولی ئەمساڵ یەكێك دەبێت لەم یانە بەشدارانە، یارییەکانی گردبوونەوەی یەكەم لە هەولێر بەڕێوە چوو، هەر تیپە لە تیپە بەشدارەكان 7 یارییان کرد.
تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەکێک بوو لە تیپە بەشدارەکان، رۆژی دوو شەممە 23/1/2023 دوا یاریی خۆی بەرامبەر تیپی یانەی هەولێر کردوو یارییەکەی دۆڕاند، رۆژی پێشتریش شەشەم یاریی خۆی بەرامبەر تیپی یانەی شورتەی بەغدا کردوو ئەم یارییەشی دۆڕاند، بەمەش تیپی پێشمەرگە پلەی سێیەمی ئەم گردبوونەوەیەی گرتووە، تەواوی ئەنجامی یارییەکانی پێشمەرگە بەمشێوەیە بوون؛
*پ. سلێمانی × بەحری         (3-0).
*پ.سلێمانی × مەسافی شیمال  (3-2).
*پ.سلێمانی × جەیش          (3-0).
*پ.سلێمانی × حەبانییە        (3-0).
*پ.سلێمانی × غازی جەنوب    (1-3).
*پ.سلێمانی ×شورتە            (2-3).
*پ.سلێمانی ×هەولێر           (1-3).
ریزبەندی کۆتایی ئەم گردبوونەوەیەش بەمشێوەیەی خوارەوەیە؛
1-
گازی باشوور (7 بردنەوە)(0 دۆڕاندن)    (20 خاڵ). 
2- شورتە (6 بردنەوە)(1 دۆڕاندن)(18 خاڵ). 
3- پ.سلێمانی (4 بردنەوە)(3 دۆڕاندن)      (12 خاڵ). 
4-جەیش (4 بردنەوە)(3 دۆڕاندن)(10 خاڵ). 
5- مەسافی.باک (3 بردنەوە)(4 دۆڕاندن)   (10 خاڵ). 
6- هەولێر (3 بردنەوە)(4 دۆڕاندن)(9 خاڵ). 
7- حەبانیە (1 بردنەوە)(6 دۆڕاندن)(4 خاڵ). 
8- بەحری (0 بردنەوە)(7 دۆڕاندن)(1 خاڵ). 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان