سۆزیار یوسف
ئینریکی ماکایا مارکێز، رۆژنامه‌نووسێکی ئه‌رجه‌نتینییە، ته‌مه‌نی 88 ساڵە، له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه كاری رۆژنامه‌نووسی دەکات، ئینریكی سەرەتا ساڵی 1958یه‌كه‌م مۆندیالی روماڵ كردووه، مۆندیالی 2022 - ی قه‌ته‌ری كرد به 17 هه‌مین مۆندیال كه به‌شێوه‌یەکی مه‌یدانی ئاماده‌ی رووماڵكردنی ببێت.
ئێنریکی ماکایا مارکێز، ساڵی 1985 تا 2009 لە بەرنامەی (Futbol de Primera) کاری کردووە، هەروەها لە گۆڤارەکانی Points Tenو El Campeon و ڕۆژنامەکانی Noticias Graficas Conviccion و La Nacion کاری کردووە.
مارکێز لە تەمەنی 8 ساڵیدا لە گەڕەکی فلۆریس ڕۆژنامەی دابەشكردووە، لە تەمەنی 15ساڵیدا لە ڕادیۆی ئێل مۆندۆ کاری کردووە، ساڵی 1966 رویکردە کارکردن لە تیڤیدا، سەرەتا لە کەناڵی 7 کۆمێنتی تۆپی پێ و فۆرمۆلا وەن بووە، ساڵی 1966 کتێبی «Mi visin del ftbol» (دیدگای من بۆ تۆپی پێ) ی بڵاوکردەوە.
ساڵی 2000 لە تەلەفزیۆن بەرنامەی فوتبۆڵ دی پریمێرا پێشکەش کردووە، لە مۆندیالی 2010 دا، شرۆڤەکاری فۆکس سپۆرت بووە و بۆ دیاریۆ کلارین نووسیویەتی.
لە نێوان ساڵانی 2013 و 2016 بەشێک بووە لە کۆمپانیای TyC Sports وەک پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی بەرنامەی Indirecto پێشکەش کردووە.
لە مۆندیالی 2014 -ەدا لەگەڵ واڵتەر نێڵسۆن کۆمێنتی لەسەر یارییەکانی ئەرجەنتین کردووە، ئه‌و له‌نزیكه‌وه بینەری به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر سێ جامه‌كه‌ی تانگۆیه له مۆندیالەکانی 1978 و 1986 و 2022 دا، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه درێسی ژمارە «17» وەرگرت، «17» ژمارەی ئەو مۆندیالانەیە کە مارکێز وەک ڕۆژنامەنووس روماڵی تیادا کردوون.