تۆپی پێی كوردستان

11:00 - 2023-01-30
وەرزش
338 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

سلێمانی و هەولێر و خاك یەكەم تاسێیەمی ریزبەندین
رۆژی هەینی رابردوو 27/1 یارییەكانی هەفتەی 11 لە خولی پلە یەكی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەستیانپێكرد و دوو ڕۆژ بەردەوام بوون و  رۆژی دواتر شەممە كۆتاییانهات.
رۆژی هەینی پێنج یاریی كران، بازیانی چوارەم لە یاریگای خۆیدا 1-2 بە كۆیە دۆڕا، بابانی شەشەمیش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 0-1 بە پیشەسازی یانزەیەم دۆڕا، شۆرجەش لە یاریگای خۆیدا 2-1 لە خانەقینی بردەوە، قەڵادزێی حەوتەمیش بردنەوەیەكی تری تۆمار كردو لە یاریگای خۆیدا 2-0 لە هەڵۆی بردەوە و دوا یاریی ئەو رۆژەش برادۆست و سێمێل كردیان و 1-1 یەكسان بوون.
رۆژی شەممە 28/1 گرنگترین یارییەكانی ئەم جەولەیە كران و هەرچوار یارییەكەش بە یەكسان بوون كۆتاییانهات، سلێمانی لە یاریگای خۆیدا نەیتوانی بردنەوە دەستەبەر بكات و 1-1 لەگەڵ رواندزی تیپی پێش كۆتایی ریزبەندیی یەكسان بوو، لەگەڵ ئەم ئەنجامە خراپەشدا سلێمانی بە 19 خاڵ پلەی یەكەمیدا مایەوە، خاكی دووەمیش لە یاریگای خۆیدا بەهەمان شێوە نەیتوانی لە یاریگای خۆیدا براوە بێت و بەبێ گۆڵ لەگەڵ رانیە یەكسان بوو ئەمیش بە 19 خاڵ لە پلەی دووەمیدا مایەوە، هەولێریش بە هەمان دەردی سلێمانی و خاك چوو بەوەی ئەمیش لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا 2-2 لەگەڵ بروسك یەكسان بوو، رزگاریش لە یاریگای خۆیدا 1-1 لەگەڵ زانكۆی جیهانی یەكسان بوو.
هەفتەی پێشووتر تیپی یانەی سلێمانی یەكەمی ریزبەندیی خولی پلە یەكی كوردستان توشی یەكەمین دۆڕاندن لە خولەكەدا هات و 0-2 بە تیپی یانەی رانیە دۆڕا، ئێستا سلێمانی و خاك و هەولێر هەریەكەو خاوەنی 19 خاڵن و یەكەم تا سێیەمی ریزبەندیی خولی پلە یەكی كوردستانن و بازیان بە بە 16 خاڵ چوارەم و رانیەش بە 15 خاڵ پێنجەمی ریزبەندیی ئەم خولەیە.

سیروان لە ناوچەی سووری ریزبەندیدایە
سەبارەت بە خولی نایابی كوردستانیش سیروانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو ئەم وەرزە بەئاسێكی خراپەوە دەبینرێت و پاش 16 هەفتە لەیارییكردن لە ناوچەی سووری ریزبەندیایەو خاوەنی تەنیا 16 خاڵە و لە پلەی 13 یەمیندایە و تەنیا دوو پلە لەسەروو چەمچەماڵی دوا تیپەوەیە كە ئەم خاوەنی 13 خاڵەو  و یەك پلەش لەسەروو دهۆكی پێشكۆتایی ریزبەندییدایە كە ئەمیش خاوەنی 14 خاڵە.
هەرچی تیپی ئاراراتە یەكەمی ریزبەندییەو پێشمەرگەی هەولێر دووەمەو هەندرێن سێیەمی ریزبەندییە، جیاوازی خاڵەكانی نێوان ئەم تیپانە تەنیا 3 خاڵە، ئارارات -27 خاڵ، پ.هەولێر-24 خاڵ، هەندرێن 24 خاڵ.
تەواوی ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی 16 یەمینی خولەكە بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوون كەرۆژانی 23 و 24/1 كراون:
دووشەممە 23/1
*شەقڵاوە×چەمچەماڵ   (1-0).
*شیروانە×دهۆك        (3-1).
*ئاكرێ×پ.هەولێر      (1-0).
سێشەممە 24/1
*چوارقوڕنە×ئارارات    (2-2).
*سۆران×هەندرێن       (1-1).
*برایەتی×دەربەندیخان(1-2).
*زاخۆ×سەید سادق     (0-0).
بەرلە ئەنجامدانی یارییەكانی هەفتەی 17 كە بەهۆی بەڕێوەچوونی یارییەكانی خولی جامی كوردستانەوە راگیراوە، ریزبەندیی یەكەم تا نۆیەمی ریزبەندیی بەمشێوەیەیە كە سنوری خاڵەكانیان 20 خاڵی تێپەڕاندووە:
1-ئارارات         (27 خاڵ).
2-پ.هەولێر     (24 خاڵ).
3-هەندرێن      (24 خاڵ).
4-چوارقوڕنە    (23 خاڵ).
5-دەربەندیخان  (23 خاڵ).
6- ئاكرێ        (22 خاڵ).
7-شیروانە      (22 خاڵ).
8- شەقڵاوە     (21 خاڵ).
9- برایەتی     (20 خاڵ).
خولی جامی كوردستان
لەلایەكی تریشەوە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بەبەشداریی تیپی 34 یانەی كوردستان خولی جامی یانەكانی كوردستانی دەستپێكردووە، دەبێت دوێنێ یەكشەممە دوو یارییەكەی قۆناغی پاڵاوتن كرابن كە دووبراوەكەیان دەگەنە قۆناغی 32 یانە بەمشێوەیە:
*هەڵەبجەی شەهید×شارەزوور.
*سنور×باتیفا.
پاش ئەم دوو یارییە رۆژانی 1 و  2/2/2023 یارییەكانی قۆناغی 32 یانە دەرێن كە بەسیستمی چوون دەرەوە بەیەك دۆڕاندن 
بەڕێوەدەچن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان