هەرێز جەمال
به‌هۆی پێنه‌دانی شایسته داراییه‌كانی، ئاسۆ رۆسته‌می یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق گرێبه‌ستی یاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سالمیه‌ی كوه‌یتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
ئاسۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی كه له نێو یاریگای كه‌مال سه‌لیم به‌ڕێوه‌چوو، ئاشكرایكرد ماوه‌ی شه‌ش مانگه هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی له یانه كوه‌یتیه‌كه وه‌رنه‌گرتووه ته‌نیا پێشه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌و هۆكاره‌ش له‌گه‌ڵ بریكاری كاره‌كه‌كه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه ئه‌نجام ئه‌و گرێبه‌سته‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه .
ئاسۆ وتیشی ، یانه‌ی سالمیه پاش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان داوایان كرد بچمه‌وه بۆ كوه‌یت و كێشه‌كانم بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام من ئه‌و بابه‌ته‌م داخست و به رێگه‌یه‌كی یاسایی مافه‌كانم ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌و چیرۆكی من و سالمیه كۆتایهات.
ئه‌و یاریزانه كه له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه رووی له سالمیه كرد‌و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراقیش بووه خاوه‌نی نازناوی جامی كه‌نداو، روونیكرده‌وه ، كه چه‌ندین یانه له‌سه‌ر هێڵن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ویش بڕیاره له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو ناوی یانه نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا بكات .
ئاسۆ وتیشی مه‌به‌ستمه بچمه هه‌ر یانه‌كه‌وه شوێن ده‌ستم دیاربێت و یاری بكه‌م نه‌ك ته‌نیا گرێبه‌ست بكه‌م .