دوای چوار ساڵ دابڕان له ژیانی هونه‌ری، دووباره ئه‌ستێره‌ی بۆڵیود شارۆخان به فیلمی پاتایان Pathan خۆی به ژیانی هونه‌ری شاد ده‌كاته‌وه و ریكۆردێكی نوێ له نمایشی فیلمه‌كانی هیندستان تۆمار ده‌كات.
شارۆخان ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هیندستانه و ته‌مه‌نی 56 ساڵه و به پاشای بۆڵیود ناسراوه، خاوه‌نی چه‌ندین فیلمه و رابردوویه‌كی باشی هونه‌ری هه‌یه، دوای بۆشاییه‌كی چوار ساڵه‌یی به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه دووباره گه‌ڕایه‌وه نێو جیهانی سینه‌مای بۆڵیود كاتێك له چه‌ند رۆژی رابردوودا فیلمی pathanی نمایشكرد، فیلمه‌كه زمانی هیندی، تامیل، تێلوگو په‌خشده‌كرێت.
له رۆژی یه‌كه‌می نمایشی فیلمه‌كه‌وه بلیتی سینه‌ماكان نه‌ماوه‌ته‌وه، چونكه هه‌وادارانی شارۆخ به جۆش و خرۆشه‌وه روویان له سینه‌ماكان كرد، هه‌روه‌ها ئاژانسه هندییه‌كان لەباره‌ی فیلمه‌كه‌وه ده‌ڵێن، فیلمه‌كه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی نمایشكردنییه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی نایابی هه‌بووه، له‌هه‌مان كاتدا هه‌واداران دیمه‌نێكی ته‌واو جیاوازیان لێ به‌دی ده‌كرا، بۆیه فیلمه‌كه ریكۆردی شكاند.
ته‌نانه‌ت پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمی پاتایە، فیلمه‌كه ته‌نها به ریكلامه‌كه‌ی تۆماره‌كانی شكاند، به‌هۆی زیادبوونی خواسته‌وه، خاوه‌ن سینه‌ماكان له شاره‌كانی هیندستان بڕیاریاندا، نمایشكردنی فیلمه‌كه رۆژانه به‌رده‌وام بێت به تاقی به‌یانیانیشه‌وه چونكه هه‌وادارێكی ئێجگار زۆری هه‌یه.
فیلمه نوێكه‌ی شارۆخان، ته‌نیا فیلمه له هیندستان كه له یه‌ك رۆژدا له‌هه‌موو سینه‌ماكانی ئه‌و وڵاته نمایشكبرێت و بلیتی بینینیشی نه‌مێنێت، بۆیه ئه‌م فیلمه ریكۆردی هه‌موو فیلمه‌كانی پێش خۆی شكاند.
دیانا ئه‌حمه‌د