بەڕێز: خوشكە كافیە سلێمان عەبدوڵڵا
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان)، خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت و زۆریش خەمباری كردم، چەند جارێكیش هەوڵمدا پەیوەندیتان پێوە بكەم، بەڵام وەرنەگیرا، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و كەسوكار و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
خوای گەورە لێیخۆشبێت و جێگای بەهەشت بێت و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
عەبدوللەتیف جەمال رەشید
سەرۆك كۆماری عیراق
31/1/2023