سۆزیار یوسف
تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئه‌نجامدراو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی لێکەوتەوە ئه‌ویش كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌دریدو بارسێلۆنه‌یه.
پاش سه‌ركه‌وتنی هەریەکە لە یانه‌كانی ڕیاڵ مەدرید، بارسێلۆنه، ئەتلەتیک بلباو و ئۆساسۆنا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی تیروپشكی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به‌رێوه‌چوو.
ئه‌نجامی رووبه‌رووبوونه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوو
ریال مه‌درید-بارسێلۆنا
ئۆساسۆنا-ئه‌تله‌تیك بلباو
قۆناغی پێش کۆتایی جامی شا بە پێچەوانەی قۆناغەکانی پێشوو بە سیستەمی یاریگای خۆی و دەرەوەی یاریگا بەڕێوەدەچێت.
یارییەکانی قۆناغی یەکەم لە ڕۆژانی 8 و 9ی شوبات بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی 1 و 2ی ئازار بەڕێوەدەچن، یاریی کۆتاییش لە 6ی ئایار بەڕێوەدەچێت.
سه‌رجه‌می ئه‌م یانانه خاوەنی 73 نازناوی پێشوون لە جامی پاشا، کە بارسێلۆنا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ژمارەی نازناوەکانی پاڵەوانێتییەکە بە 31نازناو، بە بەراورد بە 23 نازناو بۆ بلباو و19 نازناو بۆ ڕیال مەدرید، لەکاتێکدا ئۆساسۆنا هێشتا تاکە نازناوە یەکێک لەم چوار تیپە کە پێشتر نازناوەکەیان نەبردەوە.