هه‌رێز جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌رزشی كوردستان پلانی پۆلێنكردنه‌وه‌ی ته‌واوی یانه‌كانی كوردستانی هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه .
له رۆژانی رابردوو له مه‌راسیمێكدا پاش 12 ساڵ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ، دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ ماڵئاوایی كرد‌و له شوێنی ئه‌ویش سه‌ردار ئیسماعیل به وه‌كاله‌ت دانرا.
هاوكات له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش به سه‌رپه‌شتی سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه و ده‌ڤه‌ره‌كان ساز كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باسی له كێشه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌رزش كرد و چه‌ندین بیرۆكه‌ی نوێی خسته به‌رده‌م ئاماده‌بووان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه و بڕیاری دا هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له لای خۆیه‌وه یانه وه‌رزشییه‌كانی ناوچه‌كانی خۆیان ئاگادار بكاته‌وه، كه لیستی (به لای كه‌م) پێنج یاری ئاماده بكه‌ن، كه له چالاكییه‌كانی ساڵی 2023 به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
جگه له بڕیاردانی به پۆلێنكردنی یانه‌كان له رووی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و گرنگیدان به یاریی به كۆمه‌ڵ و یاریی تاكه كه‌سی. پاشان له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆ واڵا بوو و را و بۆچوونیان خسته سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كان و تیشك خستنه سه‌ر چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بڕیاری دا له‌م نزیكانه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكا و له نزیكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانیان بێت.