وەزیرێكی ئەڵمانیا وازیهێنا

06:20 - 2022-04-14
ڕاپۆرت
698 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەكردنی: بورهان ئەمین

ئانە شپیگل وەزیری كاروباری خێزانیی ئەڵمانیا، بەهۆی ئەو رەخنانەی رووبەڕووی دەكرانەوە، دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە. 
ئانە شپیگل تەمەنی 41 ساڵە ‌و ساڵی رابردوو وەزیری ژینگەی هەرێمی نۆردارین وێستیڤاڵن بوو، لە سەروبەندی لافاوەكەی ئەڵمانیا كە هەرێمەكەی ئەویشی گرتەوە، زیانێكی زۆر بە ناوچەكە كەوت ‌و بەهۆیەوە 180 كەس گیانیان لەدەستدا ‌و  دەیان كەسیش بریندار و هەزاران كەسی دیكەش ئاوارەبوون، لەو كاتەشدا لە گەشتێكیدا بوو بۆ فەرەنسا و چوار هەفتەی خایاند.
گەشتی ئەو وەزیرە ئەڵمانییە لەكاتی رووداوەكەدا،  ناڕەزایی زۆری خەڵك ‌و رەخنەی میدیاكانی ئەو وڵاتەی بەدوای خۆیدا هێنا ‌و لەوساوە لەژێر گوشاری رەخنەی خەڵكی هەرێمەكەیدایە.
لە كابینەی تازەی حكومەتدا كە پارتی سەوزی ئەڵمانیا لەناو هاوپەیمانییەكەدایە ‌و پشكی سەرەكیی پۆستەكانی هەیە، ئانە شپیگل كرایە وەزیری كاروباری خێزان، بەڵام هەمیشە كەوتۆتە ژێر رەخنەی چاودێرانی سیاسی ‌و خەڵك و كەناڵەكانی میدیا، بۆیە لەم رۆژانە بە یەكجاری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە ‌و داوای لێبووردنی لە گەلی ئەڵمانیا كرد ‌و وتی، بۆ ئەوەی زیان بە ئۆفیس و حكومەت و پارتەكەم نەگات، یەكێكی شایستەتر ئەركەكەم جێبەجێ بكات.
جێی باسە، ئەوە سێیەمین بەرپرسی ئەڵمانیایە كە بەهۆی كەمتەرخەمییان لە كاتی رووداوەكەدا دووچاری رەخنەی توند دەبنەوە و شكست دەهێنن.

سەرچاوە: میدیاکانی ئەڵمانیا

#ئەڵمانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان