سەرۆك وەزیرانی نوێی پاكستان هەڵبژێردرا

06:26 - 2022-04-14
جیهان
740 جار خوێندراوەتەوە

دوای دەستلەكاركێشانەوەی عیمران خان لە پۆستی سەرۆك وەزیران، پەرلەمانی پاكستان شاباز شەریف برای نەواز شەریف سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵاتەكەی بۆ شوێنگرتنەوەی هەڵبژارد.
 شاباز شەریفی تەمەن 70 ساڵ، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا كەسێكی ناسراو نییە، بەڵام لە ناوخۆی پاكستاندا كەسێكی ناودارە و بە بەڕێوەبەرێكی كارا و كارامە و زەحمەتكێش دەناسرێت ‌و پێشتر چەندجارێك پۆستی وەزارەتی وەرگرتووە ‌و لە دوای كودەتاكەی پەروێز موشەرەف لە ساڵی 1999 دەستگیر كرا و پاشان بۆ سعودیە دوورخرایەوە و دوای حەوت ساڵ گەڕایەوە پاكستان و لە ویلایەتی پەنجاب بوو بە وەزیر. 
سەرۆك وەزیرانی نوێی پاكستان لە ساڵی 2018 وە سەركردایەتیی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی دەكات.

# پاكستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان