شه‌مێران عه‌لی
گۆرانیبێژی پۆپی ئه‌مریكی بیلی ئیلیش یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجانه‌ی كه زۆر زوو ناوی ده‌ركرد و بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش به ئاسمانی هونه‌ری ئه‌مریكییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌نجه به‌ڵام هه‌ر زوو جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه. هۆكاری ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه و توانیوێتی له دڵی جه‌ماوه‌ردا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه ئه‌وه‌یه كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌رمه‌نده و باوك و دایك و براكه‌ی هونه‌رمه‌ندن.
بیلی ئیلیش له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدا بووه كۆنسێرت و گۆرانییه‌كانی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار به‌ده‌ست بهێنێ و به هونه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بێ و هاوكات ناسراو بێ. بیلی منداڵی خێزانێكی هونه‌رییه، بۆیه روون بوو له منداڵییه‌وه رێگای هونه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر. ئه‌م خانمه جوانه له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا په‌یوه‌ندی به كۆڕێكی بچووكی هونه‌ره نمایشییه‌كانه‌وه كردووه و لێره‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه. ته‌مه‌نی یازده ساڵ بوو ده‌ستی كرد به نووسین و پێشكه‌شكردنی گۆرانییه‌كانی خۆی.
بیلی ئیلیش " Billie Eilish " باشترین گۆرانیبێژی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 2019 له لیستی یه‌كه‌می سه‌د كه‌سه‌كه‌ی گۆڤاری تایمدا بووه. ئیلیش كچه جوانه‌كه‌ی دنیای گۆران و ئاوازی ئه‌مریكا ساڵی 2001 له لۆس ئه‌نجلۆس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌دایكبووه. كچی ئه‌كته‌ر و مامۆستا ماگی به‌یرد و ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی پاتریك ئۆكۆنێل، دایك و باوكی ئیلیش له‌ته‌ك كاری سینه‌ماییدا موزیكژه‌نیشن. دایكی بیلی، ماگی به‌یرد سیناریست و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكییه و له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه. پاتریك ئۆكۆنێل باوكی ئیلیش هونه‌رمه‌ند و مامۆستای زانكۆیه. فینیس ئۆكۆنێل برای ئیلیش ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ره و هاوكاری ئیلیشی خوشكێتی.
ئیلیش بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2015 له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا گۆرانی چڕیوه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی گۆرانی چاوی ئۆشن بووه، كه براكه‌ی " فینیس" وشه‌كانی بۆ نووسیوه. بیلی به‌م به‌رهه‌مه‌ی سه‌رنجی گوێگرانی گۆرانی بۆ خۆی راكێشاوه و توانیوێتی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه. له 23ی حوزه‌یرانی 2016 ئیلیش و فینیس گۆرانی "شه‌ش پێ ژێر" یان بڵاوكرده‌وه، كه دووه‌م به‌رهه‌میان بوو. ساڵی 2017 یه‌كه‌م به‌رهه‌می شانۆگه‌ریی خۆی به‌ناوی زه‌رده‌خه‌نه بۆ من مه‌كه- Don't Smile at Me بڵاوكرده‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه له رووی بازرگانییه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. له ساڵی 2019 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی ستۆدیۆی خۆی به ناوی كاتێك هه‌موومان ده‌خه‌وین بۆ كوێ ده‌ڕۆین بڵاوكرده‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه‌شی یه‌كێك بوو له ئه‌لبوومه‌كانی ساڵ كه زۆرترین فرۆشی هه‌بوو، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین گۆرانی ئه‌لبوومه‌كه‌وه به ناوی "Bad Guy" بوو، كه یه‌كه‌م ئه‌لبوومی ئایلیش بوو له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌لبوومی ئه‌مریكی بیلبۆرد هۆت. ساڵی دواتر ئیلیش گۆرانی سه‌ره‌كی " كات نییه بۆ مردن "ی بۆ فیلمی جه‌یمس بۆند به هه‌مان ناو پێشكه‌ش كرد و خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین گۆرانی ره‌سه‌ن له ساڵی2022 به‌ده‌ستهێنا.
كات نییه بۆ مردن
بیلی ئیلیش ئه‌و خانمه شۆخ و شه‌نگ و ده‌نگخۆشه‌ی به‌م گۆرانییه ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگی ده‌ركردووه و به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار پێی نایه قۆناغێكی دیكه‌ی هونه‌رییه‌وه. ئه‌م گۆرانییه به جۆرێك چووه نێو بینه‌رانی هونه‌ره‌وه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له یوتوبدا له ماوه‌ی نۆ سه‌عاتدا چوار ملیۆن كه‌س گوێی لێ گرتووه. بۆ جۆرێك بوو به گۆرانی سه‌ر زاری خه‌ڵكی. براكه‌ی ئیلیش " فینیس" كه شیعری گۆرانییه‌كانی ئیلیش ده‌نووسێ، خۆشحاڵ بووه به‌وه‌ی له‌ته‌ك جه‌یمس بۆنددا كاریان كردووه و گوتویه‌تی: نووسینی گۆرانی سه‌ره‌كی فیلمێكی بۆند شتێكه كه هه‌موو ژیانمان خه‌ونمان پێیه‌وه ده‌بینی.
گۆرانییه‌كه بۆ فیلمی كات نییه بۆ مردن-ی جه‌یمس بۆند، فیلمه‌كه له 8 ی نیسانی 2022 دا نمایش كراوه و دانیاڵ كره‌یگ" جه‌یمس بۆند" رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه. ئه‌م فیلمه به‌رهه‌مێكی به‌ریتانییه و فیلمێكی سیخوڕییه و بیست و پێنجه‌مین فیلمی جه‌یمس بۆنده، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Eon Productions به‌رهه‌م هێنراوه. له فیلمه‌كه‌دا دانیال كره‌یگ " جه‌یمس بۆند" له پێنجه‌م و دوا ده‌رچوونیدا وه‌ك بریكاری خزمه‌تگوزاری نهێنی به‌ریتانیا، رۆڵی جه‌یمس بۆندی خه‌یاڵی ده‌گێڕێت. فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی كاری فۆكوناگا، له سیناریۆی نیل پورڤیس. نمایشی فیلمه‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ جار بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه دواخراوه. به‌ڵام پاش لاوازبوونی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه فیلمه‌كه گه‌یشت به بینه‌ران و یه‌كه‌م نمایشی جیهانی له هۆڵی رۆیاڵ ئه‌لبێرت له له‌نده‌ن بووه له 28ی ئه‌یلوولی 2021. داهاتی زیاتر له 774 ملیۆن دۆلار بووه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌مه‌ش بووه چواره‌م فیلمی زۆرترین داهاتی ساڵی 2021، چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی له بۆكس ئۆفیسدا به‌ده‌ستهێناوه، له‌نێویاندا سێیه‌م فیلمی زۆرترین داهاتی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی به‌ریتانیا و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه و بۆ چه‌ند خه‌ڵاتێك پاڵێوراوی وه‌رگرتووه. یه‌كێك له‌و خه‌ڵاتانه خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین گۆرانی به‌خسراوه به بیلی ئیلیش.
به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر
بیلی ئیلیش هه‌روا له‌سه‌ركه‌وتندابووه و به‌رده‌م پله به پله له هونه‌ری ستران چڕیندا چووه‌ته پێشێ و له پای گۆرانییه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. هه‌میشه له پێشه‌ڕویدایه و كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی تۆماركردنی ئه‌مریكا (RIAA) و بیلبۆرد، ئایلیشیان له ریزبه‌ندی 26 هه‌مین هونه‌رمه‌ندی به‌توانا بۆ تاكه گۆرانییه دیجیتاڵییه‌كان داناوه.
ئیلیش گرنگی به یه‌كسانی ژنان ده‌دات. له مانگی كانوونی دووه‌می 2022 وه‌ك یه‌كێك له رێكخراوی 100 ژنانی بی بی سی رێزی لێگیراوه. خانمه شۆخۆشه‌نگه‌كه‌ی گۆرانی ئه‌مریكی ئیلیش له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2020 كۆنسێرتێكی لایڤستریمی به ناوی بۆ كوێ بچین. كه‌ناڵی لایڤستریم له 24ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا له لۆس ئه‌نجلۆس په‌خشی كرد و داهاتی كاڵاكانی به‌رنامه‌كه‌ش بۆ پشتگیریكردنی ئه‌ندامانی تیمی چالاكییه‌كانی په‌تای كۆڤید نۆزده " كۆرۆنا" بوو.
ئیلیش و نه‌خۆشی تورێت
بیلی ئیلیش له ته‌مه‌نی یانزه ساڵییه‌وه تووشی نه‌خۆشی تورێت بووه، كه نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه جووڵه‌ی شه‌رمه‌زاركه‌ر بكات كه هه‌رگیز ناتوانرێت كۆنترۆڵی خۆی بكات.
به‌رهه‌مه‌كانی ئیلیش
ئیلیش له‌و ته‌مه‌نه‌كه‌مه‌ی هه‌یه‌تی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مه، له‌وانه دوو ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه به‌ناونیشانی: زه‌رده‌خه‌نه بۆ من مه‌كه. كاتێك هه‌موومان ده‌خه‌وین بۆ كوێ ده‌چین؟. هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه. كه به‌شێكیان وێنه‌یان بۆ گیراوه. له گۆرانییه‌كانی: چاوی ئۆقیانوس. شه‌ش پێ ژێر. بارمته. كوڕه‌كه‌م. دڵی شكاوی ژنه‌كان. كاتێك ته‌مه‌نم گه‌وره‌تر بوو. خۆشمده‌وێی. ئیلۆمیلۆ. كاتی مردن نییه.
خه‌ڵاته‌كانی
ئه‌م خانمه گه‌نجه چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌وانه حه‌وت خه‌ڵاتی گرامی، دوو خه‌ڵاتی مۆسیقای ئه‌مریكی، دوو خه‌ڵاتی جیهانی گینس، سێ خه‌ڵاتی میوزیك ڤیدیۆیی ئێم تی ڤی، سێ خه‌ڵاتی بریت، خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خه‌ڵاتێكی ئۆسكار.