هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی بەغدا دەكات

09:19 - 2023-02-02
عیراق
283 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد، رۆژی یەك شەممەی داهاتوو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا  بە یاوەری كۆمەڵێك كۆمپانیای گەورە سەردانی بەغدا دەكات.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق باسی لەوەكردووە، سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق تاوتوێی كۆمەڵێك دۆسێ لەبارەی نەوت و غازەوە  دەكەن.
بۆ یەكەمجارە لەدوای هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، كە ماوەی نزیكەی ساڵێكە دەستیپێكردووە، وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی عیراق دەكات.
سەرچاوە:
موازین نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان