سەرۆک بافڵ: دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە

11:26 - 2023-02-02
عیراق
291 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردن، ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی كرایەوە.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پرۆسەكە یەكێكبوو لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و سەرۆك بافڵ وتی، ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تریش لەگەڵ هەڵبژاردنێكی بێگەردین لەوادەی خۆیدا، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و پێکهاتەکان نوێنەرایەتی خۆیان هەڵبژێرن و وەک کارتی فشار بەکارنەهێنرێن. جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەش پەیوەستە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەردەوە لە وادەی دیداریکراوی خۆیدا.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناوی سەرخستنی حكومەتی نوێ و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی لەپێناوی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری.

بابەتە پەیوەندیدارەکان