لە عیراق دەستبەجێبەجێكردنی بیمەی تەندروستی دەكرێت

03:27 - 2023-02-04
عیراق
327 جار خوێندراوەتەوە

ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، لە شەش مانگی داهاتوودا بە كردار لە عیراق دەستبەجێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی دەكرێت، وەك یەكەم یاسای ئیجباری.
وەزیری تەندروستی عیراق وتیشی، جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی لە پێشینەی كارەكانی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقە و پێویستە هەمووان هەوڵی سەركەوتنی بدەن.
بیمەی تەندروستی بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی عیراق و كەمكردنەوەی خەرجی هاووڵاتیانە، لە نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكانیش جێبەجێ‌ دەكرێت.
سەرچاوە:
سومریە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان