ئەم ھەفتەیە بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

04:40 - 2023-02-04
عیراق
235 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە حکومەت پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.
جەمال کۆچەر بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023، چەند جارێک لە لایەن حکومەتەوە دواخراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە پڕۆژەکە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی، لە حاڵەتی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەدا کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت لەبەرئەوەی خەزێنەی گشتی بڕی پێویست پارەی نەختینەی تێدایە و بانکی ناوەندیش لە ماوەی رابردوو زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری چاپکردووە.
سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە بودجەی عیراقدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ زانیارییەکیان لە لایەن وەفدی دانوستانکاری ھەرێمەوە پێنەدراوە و نازانن پشکی ھەرێم لە بودجەدا چەند دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان