محەمەد حەلبوسی: بەهای دینار دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی خۆی

06:48 - 2023-02-04
عیراق
263 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە تویتێكدا دڵنیایی دا لە بەهای دینار و دەڵێت، پێوست بە ترس و دڵەڕاوكێ‌ ناكات، بەو رێكارانەی حكومەت بۆ رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار گرتویەتەبەر، بەهای دینار دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی خۆی.
حەلبوسی دەڵێت، یەكەمجار نییە نرخی دراو گۆڕانكاری بەسەردا بێت، هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی لەگەڵ داواكارییە نێودەوڵەتییەكان یەكدەگرێتەوە بۆ رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان